Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 1:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 نهێنی ئه‌و حه‌وت هه‌ساره‌یه‌ی له‌ ده‌ستی ڕاستم بینیت و حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ فریشته‌ی حه‌وت وارگه‌كانن و حه‌وت چرادانه‌كه‌ش حه‌وت وارگه‌كه‌ن”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 نهێنی ئەو حەوت ئەستێرەیەی لە دەستی ڕاستم بینیت و حەوت چرادانە زێڕینەکە ئەمەیە: حەوت ئەستێرەکە فریشتەی حەوت کڵێساکانن و حەوت چرادانەکەش حەوت کڵێساکەن.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 1:20
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “چونكه‌ به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه‌.


ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیی پاشایه‌تیی خودا بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه‌ به‌ په‌نده‌، ته‌ناته‌ت ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن و گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن.


برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له‌ ئیسڕائیلی گرته‌وه‌ تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌.


فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.


حه‌وت هه‌ساره‌ی له‌ ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه‌ به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه‌.


یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه‌، له‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،


له‌سه‌ر نێوچه‌وانیشی ناوێک نووسرابوو: “نهێنیه‌ک. باڤلی مه‌زن، دایكی داوێنپیسان و قێزه‌وه‌نانی زه‌وی”.


فریشته‌كه‌ پێی وتم: “بۆچی سه‌رسام بوویت؟ نهێنی ژنه‌كه‌ و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه‌ پێت ده‌ڵێم، كه‌ حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌یه‌:


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی‌ ئه‌پیسۆس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به‌ ده‌ستی ڕاستی گرتووه‌ و به‌ ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ:


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پرگاموس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی شمشێره‌ تیژه‌ دوو ده‌مه‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ:


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی تیئۆتیڕا، بنووسه‌: “ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگره‌ و پێیه‌كانی وه‌ک مسی خاوێنه‌، ده‌فه‌رمووێ:


جا به‌ بیرت بێته‌وه‌ له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه‌ بكه‌، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه‌ دێمه‌ لات و چرادانه‌كه‌ت له‌ شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سمۆڕنا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین و دواهه‌مینه‌، ئه‌وه‌ی مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سه‌ردس‌، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕووحی خودا و حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له‌ كرداره‌كانته‌، تۆ به‌ ناو زیندوویت، به‌ڵام مردوویت.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه‌: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه‌ ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه‌، ده‌فه‌رمووێ:


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه‌، كلیله‌كه‌ی داویدی له‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌ و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ