Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 1:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار له‌ ڕووحدا بووم، له‌ پشتمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 لە ڕۆژی یەزداندا ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێکی بەرزی وەک کەڕەنا بوو،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 1:10
13 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كه‌واته‌، چۆن داوید له‌ ڕووحدا پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار؟ كه‌ ده‌ڵێ:


ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی قوتابییه‌كانی لێبوو ده‌رگاكانی داخرابوو، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ!”


دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له‌ ژووره‌وه‌ بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!”


له‌ یه‌كه‌می هه‌فته‌دا بۆ نان له‌تكردن كۆبووینه‌وه‌، پۆڵۆس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، چونكه‌ به‌ته‌مابوو بۆ به‌یانی بڕوات، تاكو نیوه‌ شه‌و درێژه‌ به‌ قسه‌كانی دا.


بۆیه‌ بزانن كه‌ كه‌س نییه‌ به‌ ڕووحی خودا بدوێت و بڵێت: “ئیشۆع ئه‌ناتیما”، كه‌سیش ناتوانێت بڵێت: “ئیشۆع په‌روه‌ردگاره‌”، به‌ ڕووحی پارسا نه‌بێت.


له‌ سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك با هه‌ریه‌كه‌تان چه‌ندی له‌ توانادایه‌ بیخاته‌ لایه‌ک، تاكو كۆمه‌كه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ ده‌گه‌مه‌ لاتان.


ئه‌ویش له‌ ڕووحدا بردمییه‌ چۆڵه‌وانیه‌ک، بینیم ژنێک له‌سه‌ر دڕنده‌یه‌كی قرمزی دانیشتووه‌ كه‌ به‌ ناوی كفر داپۆشرابوو، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو.


به‌ ڕووح بردمی بۆ چیایه‌كی مه‌زن و به‌رز، شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، یروشلایمی‌ پارسا‌ی پیشاندام، له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خودا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ