Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




زەبوورەکان 69:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌ له‌ مووی سه‌رم زۆرترن، زیاد بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن، ئه‌وانه‌ی به‌ سته‌م دژی منن. ئه‌وه‌ی نه‌مدزیوه‌، ئێستا ده‌بێت بیده‌مه‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە لە مووی سەرم زۆرترن، زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن، ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن. ئەوەی نەمدزیوە ئێستا دەبێت بیدەمەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




زەبوورەکان 69:4
14 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

مه‌هێڵه‌ ئه‌وانه‌ شادبن پێم، كه‌ به‌بێ‌ هۆ بوونه‌ته‌ دوژمنم. مه‌هێڵه‌ ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌، به‌ مه‌كره‌وه‌ چاو له‌ یه‌ک دابگرن.


چونكه‌ بێژماره‌ به‌ڵا ده‌وری داوم. تاوانه‌كانم گرفتاریان كردووم و ناتوانم ببینم. له‌ مووی سه‌رم زیاترن، وره‌م به‌رداوه‌.


چونكه‌ خۆیان مات داوه‌ بۆم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌هێزه‌كان گه‌مارۆیان داوم، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانم كردبێ.


چاوه‌كانم له‌ خه‌فه‌تان كز بوون، به‌هۆی دوژمنه‌كانمه‌وه‌ پیر بوون.


به‌ڵام ئه‌مه‌ بوو تاكو ئه‌و وشه‌یه‌ بێته‌ دی كه‌ له‌ ته‌وراته‌كه‌یاندا نووسراوه‌: {به‌بێ هۆ ڕقیان لێمبووه‌وه‌}.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


“ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”.


ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌.


چونكه‌ مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیک بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕووح زیندووه‌،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ