Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




زەبوورەکان 69:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ماندووبووم له‌ هاواركردن، گه‌رووم وشک بوو، چاوه‌كانم كز بوون هێنده‌ چاوه‌ڕوانی خوداوه‌ندم كرد.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ماندوو بووم لە هاوارکردن، گەرووم ژان دەکات، چاوەکانم کز بوون هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




زەبوورەکان 69:3
18 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چاوم كز بوو له‌ په‌رۆشیم بۆ ڕزگارییه‌كه‌ت. بۆ وشه‌ی باشخوازیت.


چاوم كز بوو له‌ چاوه‌ڕوانی گفته‌كه‌ت. ده‌ڵێم: “كه‌ی دڵنه‌واییم ده‌كه‌یت؟”


هێزم وه‌ک پارچه‌ گۆزه‌ وشک بووه‌، زمانم به‌ مه‌ڵاشوومه‌وه‌ لكاوه‌، شۆڕت كردمه‌وه‌ نێو زه‌ویی مه‌رگ.


خودایه‌، به‌ ڕۆژ ده‌پاڕێمه‌وه‌، وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌، به‌ شه‌ویش ده‌پاڕێمه‌وه‌ و ئۆقره‌م ناگرێت.


ته‌واوی و سه‌رڕاستیم ده‌مپارێزێت، چونكه‌ ئومێدم به‌ تۆیه‌.


ئێستاش ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من چاوه‌ڕێی چی بكه‌م؟ هیوای من به‌ تۆیه‌.


په‌سنییه‌كی نوێی خسته‌ نێو ده‌مم، ستایشێک بۆ خوداوه‌ندمان. زۆر كه‌س ئه‌مه‌ ده‌بینن و ده‌ترسن، پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستن.


شه‌كه‌ت بووم له‌ ئاخ هه‌ڵكێشانم! هه‌موو شه‌وێک نوێنه‌كه‌م نوقومی فرمێسک ده‌كه‌م، جێگاكه‌م ته‌ڕ ده‌كه‌م.


ژه‌هری تاڵیان ده‌رخواردم دا، له‌ تینوویه‌تیم سركه‌یان ده‌رخوارد دام.


تووڕه‌ییت به‌سه‌رمه‌وه‌ جێگیر بووه‌، شه‌پۆڵه‌كانت ڕامده‌ماڵن. سیلاه‌.


دوای ئه‌مه‌، ئیشۆع بینی كه‌وا هه‌موو شتێک ته‌واو بوو و تاكو سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی، فه‌رمووی: “تینوومه‌”.


ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ