Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




زەبوورەکان 67:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 با خودا له‌گه‌ڵمان به‌سۆز بێت و داڕشتمان بكات. ڕوخساری خۆیمان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنێته‌وه‌. سیلاه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




زەبوورەکان 67:1
15 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ڕووت به‌سه‌ر به‌نده‌ی خۆتدا بدره‌وشێنه‌وه‌، فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌.


گه‌له‌كه‌ت ڕزگار بكه‌، میراته‌كه‌ت داڕشت بكه‌، ببه‌ به‌ شوانیان و تاهه‌تایه‌ هه‌ڵیان بگره‌.


با ڕوخسارت به‌سه‌ر به‌نده‌كه‌تدا بدره‌وشێته‌وه‌. به‌ میهره‌بانیی خۆت ڕزگارم بكه‌.


كاتی نزاكه‌م وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌‌ ئه‌ی خوداوه‌ندی چاكخوازم. له‌ ته‌نگانه‌دا به‌ هانامه‌وه‌ هاتی، میهره‌بان به‌ له‌گه‌ڵم و گوێ‌ له‌ نوێژه‌كه‌م بگره‌.


زۆر كه‌س ده‌ڵێن: “كێ‌ چاكه‌مان نیشان ده‌دات؟”. ڕووناكیی ڕووخسارت به‌سه‌رماندا هه‌ڵبێنه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌ییت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه‌، به‌ ڕق هه‌ستانت ته‌مێم مه‌كه‌‌.


له‌ ئیهوود دا خودا ناسراوه‌. له‌ ئیسڕائیلدا ناوی مه‌زنه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه‌ با ڕزگارمان بێت.


ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه‌‌ تا ڕزگارمان بێت.


به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و خۆشویستنی خودا و هاوبه‌شیی ڕووحی پارسا له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه‌ به‌ هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له‌ شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له‌ مه‌سیحدا،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ