Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




مەرقۆس 5:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له‌ من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده‌!”

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ سوێندت دەدەم بە خودا، ئەشکەنجەم مەدە!»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




مەرقۆس 5:7
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره‌ هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟”


به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه‌ كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”.


هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به‌ كۆتی جاویدانی بۆ سزای ڕۆژی مه‌زن له‌ ژێر تاریكیدا هه‌ڵگیران.


به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ بوو. جا كاهینانی باڵا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ وپێی وت: “سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودای زیندوو، پێمان بڵێ، تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی خودا؟”.


بۆیه‌ ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه‌ ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه‌! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه‌! چونكه‌ ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه‌”.


هه‌ندێک له‌و جوو گه‌ڕۆكانه‌ی ڕووحی گڵاو ده‌رده‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌ به‌كاربهێنن كه‌ ڕووحی گڵاویان تێدایه‌، ده‌یانووت: “سوێندت ده‌ده‌م به‌ ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پۆڵۆس ڕایده‌گه‌ێنێت!”.


كه‌ ئیشۆعی بینی، هاواری كرد و له‌به‌رده‌می كه‌وت، به‌ ده‌نگی مه‌زن وتی: “چیت له‌ من ده‌وێ ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ ئازارم نه‌ده‌ی!”.


ڕووحه‌ گڵاوه‌كانیش هه‌ركه‌ ده‌یانبینی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!”


تاقیكه‌ره‌وه‌ لێی هاته‌ پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه‌ ببنه‌ نان”.


ئه‌وه‌ی گوناه‌ بكات له‌ ئیبلیسه‌، چونكه‌ ئیبلیس له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گوناهی كرده‌وه‌. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه‌.


چونكه‌ خودا به‌زه‌یی به‌ فریشته‌ نه‌هاته‌وه‌ كه‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو به‌ زنجیری تاریكی فڕێیدانه‌ قووڵایی دۆزه‌خ و به‌ پاسكردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن.


وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكه‌ی خودایت!”


شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.


چونكه‌ ئه‌م مه‌لكزده‌قه‌ پاشای شالمه‌ و كاهینی خودای هه‌ره‌به‌رزه‌ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م له‌ به‌زاندنی پاشاكان گه‌ڕایه‌وه‌، پێشوازیی لێ كرد و داڕشتی كرد،


بۆیه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كان له‌ گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به‌ مه‌رگ ئه‌وه‌ له‌ناوببات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه‌، واتا ئیبلیس،


كاتێ به‌ ڕێگاوه‌ بوون، گه‌یشتنه‌ سه‌ر ئاوێک، خه‌ساوه‌كه‌ وتی: “ئه‌وه‌ ئاوه‌، چی ڕێم لێ ده‌گرێت عه‌ماد بكرێم؟”


به‌ڵام ئه‌مانه‌ی نووسراون تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌، ڕۆڵه‌ی خودایه‌، تاكو به‌ باوه‌ڕهێنان به‌ ناوی ئه‌و ژیانتان هه‌بێت.


به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه‌ بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه‌ پاداشتتان مه‌زن ده‌بێت و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ سوپاسگوزار و به‌دكاران به‌خششكاره‌.


“ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ من ده‌تناسم تۆ كێیت، پارسا‌كه‌ی خودایت!”.


مه‌زن ده‌بێت و به‌ ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیش ته‌ختی داویدی باوكی پێ ده‌دات.


به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ مایه‌وه‌ و هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌. دیسان كاهینی باڵا لێی پرسی و پێی وت: “ئایا تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی داڕشتكراوه‌كه‌ی؟”


خوداوه‌ندی ئاشتی خێرا شه‌یتان له‌ ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه‌. به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


كاتێ له‌ دووره‌وه‌ ئیشۆعی بینی، ڕایكرد و كڕنۆشی بۆ برد.


چونكه‌ پێی فه‌رمووبوو: “ئه‌ی ڕووحی گڵاو، له‌م مرۆڤه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!”


تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ خودا یه‌كه‌، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن!


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ