3 جا به پیاوه ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌سته!”.
3 عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.»
ئه‌وه‌بوو پیاوێک ده‌ستێكی وشكبوو، لێیان پرسی: “ئایا له شه‌مماندا چاككردنه‌وه دروسته؟” تاكو سكاڵای لێبكه‌ن.
جا چاودێرییان ده‌كرد بزانن له شه‌ممه‌دا چاكی ده‌كاته‌وه، تاكو سكاڵای لێ بكه‌ن.
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له شه‌ممه‌دا كاری چاكه دروسته یان كاری خراپه؟ گیان ڕزگاركردن یان كوشتن؟” كه‌چی بێده‌نگ بوون.
به‌ڵام به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، به پیاوه ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌سته”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕاوه‌ستا.
تاكو ڕۆژه، ده‌بێ كاری ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات.
كه‌واته، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه.
كه‌واته با له چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه ئه‌گه‌ر وره به‌رنه‌ده‌ین له كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.
زۆربه‌ی برایانیش به كۆته‌كانم متمانه‌یان به په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه و به چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌ک مه‌سیح به جه‌سته ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه چه‌كدار بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به جه‌سته ئازار بچێژێ، له گوناهكردن ده‌وه‌ستێ،