Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




مەرقۆس 13:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئاگاداری خۆتان بن، چونكه‌ ڕاده‌ستی كه‌نیشته‌كان ده‌كرێن، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ران و پاشاكان له‌ پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ک گه‌واهیه‌ک بۆیان.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 «ئاگاداری خۆتان بن، چونکە دەدرێنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدرێت. لە پێناوی مندا لەبەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان ڕادەوەستێنرێن، وەک شایەتی بۆ ئەوان.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




مەرقۆس 13:9
37 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ به‌بێ هۆ له‌ براكه‌ی تووڕه‌ بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه‌. ئه‌وه‌ی به‌ براكه‌ی ده‌ڵێ “بێ مێشک”، شایانی سه‌نهه‌دریمه‌، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “گێله”، شایانی ئاگری دۆزه‌خه‌.


پێی فه‌رموو: “ئاگاداربه‌، هیچ شتێک به‌ كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت پیشانی كاهینه‌كه‌ بده‌ و به‌رامبه‌ر به‌ بێگه‌ردبوونه‌وه‌كه‌ت ئه‌وه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه‌ بیده‌، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”.


ئیشۆع وڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئاگاداربن! كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات.


چونكه‌ نه‌‌ته‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ ڕاست ده‌بێته‌وه‌ و پاشایه‌تی له‌ پاشایه‌تی، له‌ زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه‌ ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسیێتی و شڵه‌ژاندن، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی ژانه‌كانه‌.


ئه‌گه‌ر شوێنێكیش په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێیان لێ نه‌گرتن ئه‌وا له‌وێ ده‌رچن و تۆزی پێتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامۆرا له‌ ڕۆژی سزادان ئاسانتر ده‌بێت له‌و شاره‌”.


هه‌ر كه‌سێک په‌سه‌ندتان نه‌كات، له‌و شاره‌ ده‌رچن و تۆزی پێشتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان”.


به‌ بیرتان بێته‌وه‌ چیم پێ وتن: كۆیله‌ له‌ گه‌وره‌كه‌ی مه‌زنتر نییه‌. ئه‌گه‌ر منیان چه‌وساندبێته‌وه‌، ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه‌. ئه‌گه‌ر وته‌ی منیان پاراستووه‌، وته‌ی ئێوه‌ش ده‌پارێزن.


له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات.


هاته‌ لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه‌ و وتی: “ڕووحی پارسا ئه‌مه‌ ده‌فه‌رمووێ: خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه‌، جووه‌كان ئاوا له‌ یروشلایم ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ و ده‌یده‌نه‌ ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان”.


كاتێ گوێیان له‌مانه‌ بوو، دڵیان پڕبوو له‌ كینه‌ و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه‌.


چونكه‌ پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”.


چونكه‌ خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به‌ ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له‌ پێناوی ئه‌و.


ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، تاكو شیاوی پاشایه‌تیی خودا بن، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژن.


ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه‌ بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین.


من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا.


هه‌رگیز مه‌ترسه‌ له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه‌ هه‌ندێكتان بخاته‌ زیندانه‌وه‌، تاكو تاقی بكرێنه‌وه‌ و ده‌ ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به‌، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.


ئاگام له‌ كرداره‌كانت هه‌یه‌ و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه‌. ده‌ست به‌ ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له‌ باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه‌ ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ