Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




مەرقۆس 10:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتن و پرسیان لێی كرد: “ئایا دروسته‌ مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟”

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 هەندێک فەریسی هاتن و بۆ تاقیکردنەوە پرسیاریان لێی کرد: «ئایا دروستە مێرد ژنەکەی تەڵاق بدات؟»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




مەرقۆس 10:2
25 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئینجا قوتابییه‌كان هاتنه‌ پێش و پێیان وت: “ده‌زانی كاتێ په‌ڕیشییه‌كان فه‌رمووده‌كه‌یان بیست پێیان ناخۆش بوو؟”


په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان هاتنه‌ لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه‌، داوایان لێكرد له‌ ئاسمانه‌وه‌ په‌رجوێكیان پیشان بدات.


هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه‌ لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه‌، وتیان: “ئایا دروسته‌ مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟”


یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێكرد تاكو تاقیی بكاته‌وه‌ وتی:


به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان له‌ڕووی خه‌ڵک داده‌خه‌ن، نه‌ خۆتان ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ و نه‌ ده‌هێڵن ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌.


به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان وتیان: “به‌ سه‌رۆكی شه‌یتانان شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كات!”.


ئینجا ئیشۆع له‌وێ هه‌ستا و هاته‌ ده‌ڤه‌ری ئیهوود له‌وبه‌ری یوردنه‌ن. دیسان كۆمه‌ڵێک لێی كۆبوونه‌وه‌، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ئامۆژگاریی ده‌كردن.


وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “مووشێ چی پێ ڕاسپاردوون؟”


په‌ڕیشییه‌كان هاتن و ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ ئیشۆع، داوای په‌رجوێكیان لێی ده‌كرد له‌ ئاسمانه‌وه‌، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی.


ڕایسپاردن و فه‌رمووی: “وریابن! ئاگاداربن له‌ هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان و هه‌وێنی هیڕوودس”.


په‌روه‌ردگاریش پێی فه‌رموو: “ئێوه‌ی په‌ڕیشی ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاكده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناختان پڕه‌ له‌ چڵێسی و به‌دكاری.


په‌ڕیشییه‌كانیش كه‌ پاره‌یان خۆشده‌ویست، گوێیان له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بوو، گاڵته‌یان پێكرد.


جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر قوتابییه‌كانی كرد و ده‌یانووت: “بۆچی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه‌؟”


ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان سه‌یری ئیشۆعیان ده‌كرد، ئاخۆ له‌ شه‌ممه‌دا چاكده‌كاته‌وه‌، تاكو سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌.


به‌ڵام په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان خواستی خودایان ده‌رهه‌ق به‌ خۆیان ڕه‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و عه‌ماد نه‌كرابوون.


بۆیه‌ كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان سه‌نهه‌دریمیان كۆكرده‌وه‌. وتیان: “چی بكه‌ین؟ چونكه‌ ئه‌م پیاوه‌ په‌رجوی زۆر ده‌كات.


كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كانیش فه‌رمانیان ده‌ركردبوو ئه‌گه‌ر یه‌كێک بزانێت ئه‌و له‌كوێیه‌، ده‌بێت ئاشكرای بكات، تاكو بیگرن.


په‌ڕیشییه‌كان گوێیان له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ بوو كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و چرپه‌چرپی ئه‌مانه‌یانه‌، جا كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان ڕاژه‌وانیان نارد تاكو بیگرن.


ئایا كه‌س له‌ سه‌رۆكه‌كان یان په‌ڕیشییه‌كان باوه‌ڕی پێ هێناوه‌؟


ئه‌مه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وت، تاكو شتێكیان هه‌بێت سكاڵای لێ بكه‌ن. به‌ڵام ئیشۆع خۆی چه‌مانده‌وه‌ و به‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی.


با مه‌سیح تاقی نه‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ك هه‌ندێكیان تاقییان كرده‌وه‌ و مار له‌ناوی بردن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ