2 ناردنی تاكو موژده‌ی پاشایه‌تی خودا بده‌ن و نه‌خۆش چاكبكه‌نه‌وه.
2 ناردنی تاکو مزگێنی پاشایەتی خودا بدەن و نەخۆش چاک بکەنەوە.
ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه شاری شمرنیه‌كان.
هه‌ر كه‌سێک وشه‌ی پاشایه‌تی ببیستێت و تێینه‌گات، به‌دكار دێت و ئه‌وه‌ی له دڵیدا تۆوكراوه ده‌یڕفێنێت. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگاكه تۆوكرا.
ئه‌م ئینجیلی پاشایه‌تییه‌ش له هه‌موو جیهاندا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئینجا پایانه‌كه دێت.
ده‌یفه‌رموو: “تۆبه بكه‌ن، چونكه پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه”.
پێی فه‌رموون: “بڕۆنه هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.
ئه‌وانیش ده‌رچوون و تۆبه‌كردنیان ڕاده‌گه‌یاند.
پاش ئه‌مه په‌روه‌ردگار حه‌فتای دیكه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له‌پێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هه‌ر شار و جێگایه‌ک كه به‌ته‌مابوو بۆی بچێت.
ته‌نانه‌ت تۆزی شاره‌كه‌تان كه به پێمانه‌وه لكاوه بۆتانی ده‌ته‌كێنین، به‌ڵام ئه‌مه بزانن: پاشایه‌تی خودا لێتان نزیكبۆته‌وه.
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تیایه‌تی چاكی بكه‌نه‌وه و پێیان بڵێن: پاشایه‌تی خودا لێتان نزیكبۆته‌وه.
ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران تاكو یوخه‌ننه‌ن ڕاگه‌یه‌نرا، دواتر موژده‌ی پاشایه‌تی خودا ده‌درێت و هه‌موو كه‌سێک تێده‌كۆشێت بچێته ناوی.
كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه زانییان، دوای كه‌وتن، ئه‌ویش پێشوازی لێ‌كردن و باسی پاشایه‌تی خودای بۆ فه‌رموون، ئه‌وانه‌ی پێویستییان به چاكبوونه‌وه بوو چاكیكردنه‌وه.