Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




لۆقا 7:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 چونكه‌ منیش مرۆڤێكی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتم، سه‌ربازیش له‌ ژێر ده‌ستم هه‌یه‌، به‌مه‌ ده‌ڵێم بڕۆ! ده‌ڕوات، به‌وی دیكه‌ش وه‌ره‌! دێت، به‌ كۆیله‌كه‌شم ئه‌مه‌ بكه‌! ده‌یكات”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




لۆقا 7:8
12 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆم دانه‌نا كه‌ شایانی ئه‌وه‌ بم بێمه‌ لات. به‌ڵام وشه‌یه‌ک بفه‌رموو، ڕاژه‌وانه‌كه‌م چاكده‌بێته‌وه‌.


كاتێ ئیشۆع گوێی له‌مه‌ بوو، لێی سه‌رسام بوو، ئینجا ئاوڕی له‌و كۆمه‌ڵه‌ دایه‌وه‌ كه‌ دوای كه‌وتبوون و فه‌رمووی: “پێتان ده‌ڵێم: له‌ ئیسڕائیلیشدا باوه‌ڕێكی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌م نه‌دیوه‌!”.


جا پۆڵۆس سه‌رپه‌لێكی بانگكرد و وتی: “ئه‌م گه‌نجه‌ ببه‌ لای فه‌رمانده‌كه‌، چونكه‌ هه‌واڵێكی پێیه‌ بیداتێ”.


ئینجا دووان له‌ سه‌رپه‌له‌كانی بانگكرد و وتی: “دووسه‌د سه‌رباز له‌گه‌ڵ حه‌فتا سوار و دووسه‌د ڕم هه‌ڵگر ئاماده‌ بكه‌ن، تاكو له‌ كاژێر سێی شه‌و بچنه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌.


“له‌ قله‌ودییوس لیسیاس بۆ به‌ڕێز فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا، سڵاو.


جا سه‌ربازان وه‌ک فه‌رمانیان پێ كرابوو، پۆڵۆسیان برد و به‌ شه‌و بۆ ئه‌نتیپاتریسیان هێنا.


ئینجا فه‌رمانی به‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ دا كه‌ چاودێریی پۆڵۆس بكرێت و هه‌ندێک سه‌ربه‌ستیی هه‌بێت، كه‌سیش ڕێگا له‌ هاوڕێیه‌كانی نه‌گرێت بێن بۆ ڕاژه‌كردنی.


ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ شتێكم نییه‌ به‌ دڵنیایی بۆ گه‌وره‌مان بینووسم، بۆیه‌ هێنامه‌ به‌رده‌متان، به‌ تایبه‌تی به‌رده‌می تۆ، شا ئه‌گریپاس، تاكو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرا، شتێكم هه‌بێت بینووسم.


ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌ هه‌موو شتێكدا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته‌، نه‌ک به‌ ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به‌ ساكاریی دڵ و به‌ ترسی په‌روه‌ردگار.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ