Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 9:34 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

34 پێیان وت: “تۆ به‌ ته‌واوی له‌ گوناه‌ له‌دایكبوویت. تۆ فێرمان ده‌كه‌یت؟” جا ده‌ریانكرد.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

34 پێیان گوت: «تۆ بە تەواوی لە گوناه لەدایک بوویت. تۆ فێرمان دەکەیت؟» جا دەریانکردە دەرەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 9:34
34 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌وه‌تا من به‌ زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دایكم سكی به‌ من پڕ بووه‌.


یه‌كێكی ته‌وراتزان وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ڕابی، به‌ وتنی ئه‌مانه‌، ئێمه‌ش سووک ده‌كه‌یت!”.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌ نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌”.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، هه‌رگیز ناچێته‌ ناویه‌وه‌”.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕقی لێتان ببێته‌وه‌ و جیاتان بكه‌نه‌وه‌ و جنێوتان پێ بده‌ن و به‌ به‌دكار ناوتان ببه‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ.


هه‌ر كه‌سێک باوک ده‌یداته‌ من دێته‌ لام، ئه‌وه‌ش بێته‌ لام، ده‌ری ناكه‌م.


ئێوه‌ كرداره‌كانی باوكتان ده‌كه‌ن”. جا پێیان وت: “به‌ داوێنپیسی له‌دایک نه‌بووین. یه‌ک باوكمان هه‌یه‌ كه‌ خودایه‌”.


قوتابییه‌كانی لێیان پرسی، وتیان: “ڕابی، كێ گوناهی كردووه‌، ئه‌م پیاوه‌ یان دایک و باوكی، وا به‌ زگماک نابینایه‌؟”


دایبابی له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌مه‌یان وت، چونكه‌ جوو ته‌گبیریان كردبوو هه‌ر كه‌سێک دان بنێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، له‌ كه‌نیشت ده‌ریده‌كه‌ن.


ئیشۆع بیستی ده‌ریانكردووه‌، ئه‌وی بینی و پێی فه‌رموو: “باوه‌ڕت به‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌؟”


ئه‌وانه‌ی له‌ په‌ڕیشییه‌كان بوون و له‌گه‌ڵی بوون كه‌ گوێیان له‌مه‌ بوو، پێیان وت: “ئایا ئێمه‌ش كوێرین؟”


ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ خودا حوكمیان ده‌دات. {خراپه‌كار له‌ ناوتان لابده‌ن}.


ئێمه‌ به‌ جوویی له‌دایكبووین و له‌ نه‌ته‌وه‌ گوناهباره‌كان نین،


ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به‌ خواسته‌كانی جه‌سته‌ و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه‌ به‌ سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین.


ئه‌ی لاوه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه‌: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ی وتووه‌ ده‌یخه‌مه‌وه‌ یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له‌ برایان بكات و هه‌ر یه‌كێک بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له‌ وارگه‌ قاویان ده‌دات.


بۆ وارگه‌م نووسیوه‌، به‌ڵام دیۆتریفس كه‌ ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته‌ یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات.


تاكو كه‌س نه‌توانێت بكڕێت یان بفرۆشێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی نیشانه‌كه‌ی پێوه‌یه‌. نیشانه‌كه‌ش ناوی دڕنده‌كه‌یه‌ یان ژماره‌ی ناوه‌كه‌ی.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ