Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 8:54 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

54 ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه‌. باوكمه‌ كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن خودامانه‌،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

54 عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەگەر من خۆم شکۆدار بکەم، ئەوا شکۆمەندییەکەم هیچ نییە، ئەوە باوکمە کە شکۆدارم دەکات، ئەوەی ئێوە دەڵێن خودامانە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 8:54
28 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه‌، كاته‌كه‌ هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه‌، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات.


ئێستاش باوكه‌ له‌لای خۆت شكۆدارم بكه‌، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو.


ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای په‌رجوه‌كان بوو كه‌ ئیشۆع له‌ قه‌تنێی گلیلا كردی و شكۆی خۆی ده‌رخست، قوتابییه‌كانیشی باوه‌ڕیان پێی هێنا.


من شكۆ له‌ خه‌ڵک په‌سه‌ند ناكه‌م.


ئه‌وه‌ی له‌ خۆیه‌وه‌ بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه‌ بكات كه‌ ناردوویه‌تی، ئه‌وه‌ ڕاستگۆیه‌ و فێڵی تێدا نییه‌.


لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌ ڕووحه‌كه‌ بوو، كه‌ خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه‌ هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو.


ئێوه‌ كرداره‌كانی باوكتان ده‌كه‌ن”. جا پێیان وت: “به‌ داوێنپیسی له‌دایک نه‌بووین. یه‌ک باوكمان هه‌یه‌ كه‌ خودایه‌”.


داوای شكۆ بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام هه‌یه‌ بۆم داوا بكات و حوكم بدات.


خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێكرد، كه‌ بڕیاری دابوو به‌ریبدات.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی ده‌كات په‌سه‌ند نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.


بۆیان ئاشكرا كرا كه‌ بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به‌ ڕووحی پارسا، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردراوه‌، كه‌ فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.


به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت.


چونكه‌ كاتێ ڕێز و شكۆی له‌ خودای باوک وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له‌ شكۆداری پایه‌ به‌رزه‌وه‌ بۆی هات: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ