Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 8:44 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

44 ئێوه‌ له‌ باوكێكن كه‌ ئیبلیسه‌، ده‌تانه‌وێت به‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بكوژ بووه‌، له‌ ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه‌، چونكه‌ ڕه‌وا له‌ودا نییه‌. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ درۆزنه‌ و باوكی درۆیه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

44 ئێوە لە ئیبلیسی باوکتانن، دەتانەوێت ئارەزووەکانی باوکتان جێبەجێ بکەن. ئەو لە سەرەتاوە بکوژ بووە، لە ڕاستیدا نەچەسپاوە، چونکە ڕاستی لە ئەودا نییە. کاتێک درۆ دەکات، بە زمانی خۆی قسە دەکات، چونکە درۆزنە و باوکی درۆیە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 8:44
41 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ی بێچوی ماران! كه‌ ئێوه‌ خراپ بن، چۆن ده‌توانن به‌ چاكه‌ بدوێن؟ ده‌م ئه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ له‌ دڵ ده‌ڕژێته‌وه.


چونكه‌ دڵی ئه‌م گه‌له‌ ڕه‌ق بووه‌، گوێیان گران بووه‌، چاویان نوقاندووه‌، نه‌وه‌ک به‌ چاویان ببینن وبه‌ گوێیان ببیستن، به‌ دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌}.


كێڵگه‌كه‌ش جیهانه‌، تۆوه‌ چاكه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی پاشایه‌تین، زیوانه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی به‌دكاره‌كه‌ن،


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “ئایا من ئێوه‌ی دوازده‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه‌؟ به‌ڵام یه‌كێک له‌ ئێوه‌ شه‌یتانه‌!”


ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به‌ خواستی ئه‌و بكات، له‌ فێركردن ده‌زانێت، ئاخۆ هی خودایه‌ یان له‌ خۆمه‌وه‌ ده‌دوێم.


چیم له‌لای باوكم بینیوه‌ ده‌یڵێم، ئێوه‌ش چیتان له‌ باوكتانه‌وه‌ بینیوه‌ ده‌یكه‌ن.


ئێوه‌ كرداره‌كانی باوكتان ده‌كه‌ن”. جا پێیان وت: “به‌ داوێنپیسی له‌دایک نه‌بووین. یه‌ک باوكمان هه‌یه‌ كه‌ خودایه‌”.


كه‌ نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. ئه‌گه‌ر بڵێم نایناسم، وه‌ک ئێوه‌ ده‌بمه‌ درۆزن. به‌ڵام ده‌یناسم و قسه‌كه‌ی ده‌پارێزم.


وتی: “ئه‌ی پڕ له‌ هه‌موو فریو و فێڵ! ڕۆڵه‌ی ئیبلیس! دوژمنی هه‌موو خوداناسییه‌ک! له‌ چه‌وتكردنی ڕێگای ڕاستی خودا ناوه‌ستی؟


جووش لایه‌نگرییان كرد و وتیان: “شته‌كان وایه‌”.


په‌تڕۆس وتی: “خه‌نه‌نیا، بۆچی شه‌یتان دڵی پڕكردوویت، تاكو درۆ له‌گه‌ڵ ڕووحی پارسا بكه‌یت و له‌ نرخی زه‌وییه‌كه‌ به‌شێكی بشاریته‌وه‌؟


به‌ڵام ده‌ترسم، وه‌ک ماره‌كه‌ حه‌وای به‌ فێڵه‌كه‌ی خه‌ڵه‌تاند، هزری ئێوه‌ش له‌و ساكاریه‌ بۆ مه‌سیح چه‌واشه‌ بكرێت.


چاوكراوه‌ و بێدرا بن، چونكه‌ شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به‌ نه‌عره‌ته‌یه،‌ ده‌سووڕێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه‌.


چونكه‌ خودا به‌زه‌یی به‌ فریشته‌ نه‌هاته‌وه‌ كه‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو به‌ زنجیری تاریكی فڕێیدانه‌ قووڵایی دۆزه‌خ و به‌ پاسكردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن.


ئه‌گه‌ر بڵێین: گوناهمان نییه‌، ئه‌وا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ڕه‌وا له‌ ئێمه‌دا نییه‌.


بۆ ئێوه‌ نانووسم چونكه‌ ڕه‌وا نازانن، به‌ڵكو چونكه‌ ده‌یزانن و هیچ درۆیه‌ک له‌ ڕه‌واكه‌وه‌ نییه‌.


ئه‌وه‌ی وتی: “ناسیومه‌” و ڕاسپارده‌كانی ناپارێزێت، ئه‌وا درۆزنه‌ و ڕه‌وای تێدا نییه‌.


وه‌ک قائین مه‌بن، كه‌ سه‌ر به‌ خراپه‌كار بوو و برای خۆیی سه‌ربڕی. بۆچی سه‌ری بڕی؟ چونكه‌ كاره‌كانی خۆی خراپ بوون و هی براكه‌ی خوداناسانه‌ بوو.


هه‌ر كه‌سێک ڕقی له‌ براكه‌ی ببێته‌وه‌ بكوژه‌، خۆتان ده‌زانن هیچ بكوژێک له‌ ژیانی جاویدانیدا نامێنێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به‌ كۆتی جاویدانی بۆ سزای ڕۆژی مه‌زن له‌ ژێر تاریكیدا هه‌ڵگیران.


ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.


هه‌روه‌ها به‌و نیشانانه‌ی كه‌ پێی دراوه‌ له‌ پێناوی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بیكات، دانیشتووانی زه‌ویی گومڕا كرد. به‌ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ده‌ڵێت په‌یكه‌ر‌ێک بۆ ئه‌و دڕنده‌یه‌ دابمه‌زرێنێت كه‌ به‌ شمشێر بریندار كرا و ژیا.


هه‌رگیز مه‌ترسه‌ له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه‌ هه‌ندێكتان بخاته‌ زیندانه‌وه‌، تاكو تاقی بكرێنه‌وه‌ و ده‌ ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به‌، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.


به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌ كه‌ مه‌رگی دووه‌مه‌”.


سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ درۆ ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بن.


فریشته‌ی دۆڵی بێبن پاشا بوو به‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ عیبری ناوی “ئه‌به‌دون” ـه‌ و به‌ یۆنانی ناوی “ئه‌پۆلیۆن” ـه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ