Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 8:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 ئه‌م فه‌رموودانه‌ی له‌ گه‌نجینه‌دا فه‌رموو، كاتێ له‌ په‌رستگا ئامۆژگاریی ده‌كرد، كه‌سیش نه‌یگرت، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 ئەو قسانەی لە کاتێکدا فەرموو کە لەناو حەوشەکانی پەرستگا لە نزیک گەنجینەکە خەڵکی فێردەکرد، بەڵام کەس نەیگرت، چونکە هێشتا کاتی نەهاتبوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 8:20
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌و كاته‌دا ئیشۆع به‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی فه‌رموو: “وه‌ک بۆ گرتنی دزێک به‌ شمشێر و داره‌وه‌ هاتوون بمبه‌ن! هه‌موو ڕۆژێک له‌ په‌رستگا له‌گه‌ڵتان دانیشتبووم خه‌ریكی فێركردن بووم، نه‌تانگرتم.


جا كاهینانی باڵا دراوه‌ زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه‌ و وتیان: “دروست نییه‌ بیخه‌ینه‌ نێو گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه‌، چونكه‌ نرخی خوێنه‌”.


ئیشۆع به‌رامبه‌ر گه‌نجینه‌كه‌ دانیشت و سه‌یری كرد چۆن خه‌ڵكی مس ده‌خه‌نه‌ نێو گه‌نجینه‌كه‌وه‌، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند زۆریان داده‌نا.


قوتابییه‌كانی بانگكرد و پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م بێوه‌ژنه‌ هه‌ژاره‌، له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌نه‌ نێو گه‌نجینه‌كه‌ زیاتری دانا.


ته‌وراتزانه‌كان و كاهینانی باڵا هه‌وڵیان دا له‌و كاته‌ ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام له‌ گه‌له‌كه‌ ترسان، چونكه‌ زانییان له‌و په‌نده‌یه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وان بوو.


ئینجا ئیشۆع ته‌ماشای كرد و بینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌خشینیان ده‌خه‌نه‌ نێو گه‌نجینه‌كه‌.


دیسان ویستیان بیگرن، به‌ڵام له‌ ده‌ستیان ده‌رچوو.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خانم، چیت لێم ده‌وێ‌؟ هێشتا كاتم نه‌هاتووه‌!”


كاتێ نیوه‌ی جه‌ژن بوو، ئیشۆع چووه‌ په‌رستگا و ئامۆژگاریی ده‌كرد.


جا هه‌وڵیان ده‌دا بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.


هه‌ندێک له‌وان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد.


ئێوه‌ بڕۆنه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌، من هێشتا نایه‌مه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌. چونكه‌ هێشتا كاتم ته‌واو نه‌بووه‌”.


له‌ به‌ره‌به‌یاندا له‌ په‌رستگادا ئاماده‌بوو، هه‌موو گه‌ل هاتنه‌ لای و ئه‌ویش دانیشت و ئامۆژگاریی كردن.


ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام ئیشۆع له‌به‌رچاو نه‌ما و له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رچوو.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ