Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 8:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من گه‌واهیش بۆ خۆم بده‌م، گه‌واهییه‌كه‌م ڕه‌وایه‌، چونكه‌ ده‌زانم له‌كوێوه‌ هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم. به‌ڵام ئێوه‌ نازانن له‌كوێوه‌ هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 عیساش پێی فەرموون: «تەنانەت ئەگەر تەنها خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم، شایەتییەکەم ڕاستە، چونکە دەزانم لەکوێوە هاتووم و بۆ کوێ دەڕۆم. بەڵام ئێوە نازانن من لەکوێوە هاتووم یان بۆ کوێ دەڕۆم.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 8:14
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم.


چۆن ئه‌وه‌ی كه‌ باوک پارسای كردووه‌ و بۆ جیهانی ناردووه‌ ده‌ڵێن: كفر ده‌كات، چونكه‌ وتم: ڕۆڵه‌ی خودام؟


ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به‌ ده‌ستی داوه‌ و له‌ خوداوه‌ هاتووه‌ و بۆ خوداش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


باوه‌ڕ ناهێنی من له‌ باوكدام و باوكیش له‌ مندایه‌؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له‌ خۆمه‌وه‌ نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه‌ له‌ مندا نیشته‌جێیه‌، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات.


له‌ باوكه‌وه‌ ده‌رچووم و بۆ جیهان هاتووم، جیهانیش به‌جێ ده‌هێڵم و بۆ لای باوک ده‌ڕۆم”.


چونكه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه‌ تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به‌ ڕه‌وا زانییان له‌ تۆوه‌ ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه‌ تۆ منت ناردووه‌.


ئینجا پیڵاتوس پێی وت: “كه‌واته‌ تۆ پاشای؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “تۆ ده‌ڵێی كه‌ من پاشام. بۆیه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا بده‌م. هه‌ر كه‌سێک له‌ ڕه‌واوه‌ بێت ده‌نگم ده‌بیستێت”.


ئه‌گه‌ر گه‌واهی بۆ خۆم بده‌م گه‌واهییه‌كه‌م ڕه‌وا نییه‌.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه‌، منتان خۆشده‌ویست، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم و هاتووم. چونكه‌ له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


بوومه‌ گێل و شانازیم كرد، ئێوه‌ ناچارتان كردم! چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ستایش بكرێم، چونكه‌ هیچم له‌ په‌یامبه‌ره‌ به‌رزه‌كان كه‌متر نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم.


ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه‌، ئه‌ی خۆشه‌ویستان.


هه‌روه‌ها له‌ ئیشۆعی مه‌سیحیش كه‌ گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته‌، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه‌، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه‌: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به‌ خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانمان و


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه‌: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه‌ ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه‌، ده‌فه‌رمووێ:


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ