Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 7:39 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

39 لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌ ڕووحه‌كه‌ بوو، كه‌ خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه‌ هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

39 لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 7:39
42 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه‌ بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له‌ خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له‌ یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ.


وتیان: “هه‌ندێک ده‌ڵێن یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره‌، هه‌ندێک ئیلییا، هه‌ندێكیش ئێرمیا یان یه‌كێک له‌ پێغه‌مبه‌ران”.


كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش وتیان: “ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ر ئیشۆعه‌، خه‌ڵكی ناسڕه‌تی گلیلایه‌”.


ئه‌وه‌تا من به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكمتان بۆ ده‌نێرم. جا له‌ شاری یروشلایم بمێننه‌وه‌، تاكو له‌ به‌رزاییه‌وه‌ هێزتان له‌به‌ر ده‌كرێت”.


یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه‌ و وتی: “من به‌ ئاوتان عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک دێت له‌ من به‌هێزتره‌، ئه‌وه‌ی من شایسته‌ نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه‌، ئه‌و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.


هه‌موو ترسیان لێ نیشت، خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “له‌ نێوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن هه‌ستاوه‌، خوداش گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركرده‌وه‌”.


ئینجا لێیان پرسی: “ئه‌ی كێیت؟ ئیلییای؟” وتی: “نا، ئه‌و نیم”. “ئه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی؟” وتی: “نه‌خێر”.


پرسیان لێكرد و پێیان وت: “ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌ نیت و ئیلییا نیت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش نیت، ئیتر بۆچی عه‌ماد ده‌كه‌یت؟”


من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ به‌ ئاو عه‌مادبكه‌م، ئه‌و پێی فه‌رمووم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕووحه‌كه‌ داده‌به‌زێت و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه‌، ئه‌و به‌ ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات.


سه‌ره‌تا قوتابییه‌كانی له‌مانه‌ تێنه‌گه‌یشتن. به‌ڵام كه‌ ئیشۆع شكۆدار بوو، ئه‌وسا بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسراون، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌یان بۆ ئه‌و كرد.


به‌ڵام ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “كاتی شكۆداركردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه‌.


هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی منه‌وه‌ داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له‌ ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت.


به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به‌ ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه‌.


ئه‌و شكۆدارم ده‌كات، چونكه‌ له‌ هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.


به‌ڵام ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باشتره‌ بۆتان كه‌ بڕۆم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌ بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم.


ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه‌، كاته‌كه‌ هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه‌، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات.


ئێستاش باوكه‌ له‌لای خۆت شكۆدارم بكه‌، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو.


كه‌ ئه‌مه‌ی وت، فووی لێكردن و پێی فه‌رموون: “ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.


كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ بینییان ئیشۆع چ په‌رجوێكی كرد، وتیان: “به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌كه‌ وا بۆ جیهان دێت!”.


له‌نێو كۆمه‌ڵانه‌كه‌دا چرپه‌چرپێكی زۆری له‌سه‌ر بوو، هه‌ندێكیان ده‌یانووت: “ئه‌و چاكه‌”. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانووت: “نه‌خێر، به‌ڵكو گه‌ل گومڕا ده‌كات”.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه‌. باوكمه‌ كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن خودامانه‌،


پێی وتن: “كاتێ باوه‌ڕتان هێنا، ڕووحی پارساتان وه‌رگرت؟” پێیان وت: “ته‌نانه‌ت نه‌شمانبیستووه‌ كه‌ ڕووحی پارسا هه‌یه‌!”


{خودا ده‌فه‌رمووێ: له‌ ڕۆژانی پایاندا ڕووحم‌ به‌سه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاداندا ده‌ڕێژم. كوڕان و كچانتان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن، پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن.


ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌ڵێنی ڕووحی پارسای له‌ باوكه‌وه‌ وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه‌ ده‌یبینن و ده‌یبیستن.


په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.


هه‌موویان پڕبوون له‌ ڕووحی پارسا و به‌ زمانه‌كانی دیكه‌ قسه‌یان كرد، وه‌ک ڕووح پێی به‌خشین.


خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێكرد، كه‌ بڕیاری دابوو به‌ریبدات.


كاتێ نوێژیان ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا كۆببوونه‌وه‌ له‌رزی و هه‌موو له‌ ڕووحی پارسا پڕبوون، ئاشكرا به‌ وشه‌ی خودا ده‌دووان.


به‌ڵام ئێوه‌، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له‌ جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له‌ ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه‌.


ئیتر چه‌ند زیاتر ڕاژه‌ی ڕووح شكۆدارتر ده‌بێت؟


ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ