Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 7:30 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

30 جا هه‌وڵیان ده‌دا بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

30 لەبەر ئەوە هەوڵیان دەدا بیگرن، بەڵام کەس دەستی بۆ درێژ نەکرد، چونکە هێشتا کاتی نەهاتبوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 7:30
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ تووڕه‌یی مرۆڤ سوپاست ده‌كات. پاشماوه‌ی ڕقه‌كه‌ به‌ ناوقه‌دته‌وه‌ ده‌به‌ستیت.


په‌ڕیشییه‌كانیش كه‌ ده‌رچوون، ڕاوێژیان كرد چۆن له‌ناوی ببه‌ن.


بۆیه‌ ده‌یانویست بیگرن، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ ترسان، چونكه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ریان داده‌نا.


ته‌وراتزان و كاهینانی باڵا گوێیان لێبوو، بیریان ده‌كرده‌وه‌ چۆن له‌ناوی ببه‌ن، چونكه‌ لێی ده‌ترسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ئامۆژگاریه‌كانی سه‌رسام ببوون.


ته‌وراتزانه‌كان و كاهینانی باڵا هه‌وڵیان دا له‌و كاته‌ ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام له‌ گه‌له‌كه‌ ترسان، چونكه‌ زانییان له‌و په‌نده‌یه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وان بوو.


هه‌موو ڕۆژێک له‌ په‌رستگا له‌گه‌ڵتان بووم ده‌ستتان درێژ نه‌كرده‌ سه‌رم. به‌ڵام ئه‌مه‌ كاتی ئێوه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتی تاریكییه‌”.


دیسان جووه‌كان به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن.


دیسان ویستیان بیگرن، به‌ڵام له‌ ده‌ستیان ده‌رچوو.


كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كانیش فه‌رمانیان ده‌ركردبوو ئه‌گه‌ر یه‌كێک بزانێت ئه‌و له‌كوێیه‌، ده‌بێت ئاشكرای بكات، تاكو بیگرن.


ئایا مووشێ ته‌وراتی نه‌داونه‌تێ؟ كه‌سیش له‌ ئێوه‌ كار به‌ ته‌ورات ناكات. بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟”


په‌ڕیشییه‌كان گوێیان له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ بوو كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و چرپه‌چرپی ئه‌مانه‌یانه‌، جا كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان ڕاژه‌وانیان نارد تاكو بیگرن.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “جارێ كاتم نه‌هاتووه‌، به‌ڵام هه‌رده‌م كاتی ئێوه‌ گونجاوه‌.


ئێوه‌ بڕۆنه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌، من هێشتا نایه‌مه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌. چونكه‌ هێشتا كاتم ته‌واو نه‌بووه‌”.


ئه‌م فه‌رموودانه‌ی له‌ گه‌نجینه‌دا فه‌رموو، كاتێ له‌ په‌رستگا ئامۆژگاریی ده‌كرد، كه‌سیش نه‌یگرت، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.


من ده‌زانم ئێوه‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه‌ قسه‌كه‌م له‌ ئێوه‌دا جێگه‌ی نییه‌.


ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام ئیشۆع له‌به‌رچاو نه‌ما و له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رچوو.


تاكو ڕۆژه‌، ده‌بێ‌ كاری ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ