29 من ده‌یناسم چونكه له‌وم و ئه‌ویش ناردوومی”.
29 بەڵام من دەیناسم، چونکە لەوم و ئەویش منی ناردووە.»
له باوكمه‌وه هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه و ئه‌وه نه‌بێ كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.
هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه، ڕۆڵه‌ی تاقانه، ئه‌وه‌ی له باوه‌شی باوكدایه، ئه‌و ده‌ریخست.
وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم.
ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به ده‌ستی داوه و له خوداوه هاتووه و بۆ خودا‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌ک بۆ جیهانت ناردم، منیش بۆ جیهانم ناردن.
كه‌س باوكی نه‌بینیوه جگه له‌وه‌ی له خوداوه‌یه، ئه‌وه باوكی بینیوه.
كه نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. ئه‌گه‌ر بڵێم نایناسم، وه‌ک ئێوه ده‌بمه درۆزن. به‌ڵام ده‌یناسم و قسه‌كه‌ی ده‌پارێزم.
ژیانه‌كه ده‌ركه‌وت، ژیانی جاویدانیمان بینی و گه‌واهیی ده‌ده‌ین و بۆتانی ڕاده‌گه‌یێنین، ئه‌وه‌ی له‌لای باوک بوو و بۆمان ده‌ركه‌وت
ئێمه‌ش بینیمان و گه‌واهیی ده‌ده‌ین، كه‌وا باوک ڕۆڵه‌ی وه‌ک ڕزگاریده‌ری جیهان ناردووه.
به‌مه خۆشویستنی خودا له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وت: خودا ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی نارده جیهان تاكو به‌هۆیه‌وه بژین.