Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 7:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 دوای ئه‌مه‌‌ ئیشۆع به‌ گلیلا‌دا ده‌گه‌ڕا و نه‌یده‌ویست له‌ ئیهوود بگه‌ڕێ، چونكه‌ جووی ئه‌وێ هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 دوای ئەمانە عیسا بە جەلیلدا دەگەڕا و نەیدەویست لە یەهودیا بگەڕێ، چونکە ڕابەرانی جولەکەی ئەوێ هەوڵیان دەدا بیکوژن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 7:1
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

كه‌ له‌م شاره‌ قاوتان ده‌ده‌ن، هه‌ڵبێن بۆ یه‌كێكی دیكه‌. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: شاره‌كانی ئیسڕائیل ته‌واو ناكه‌ن پێش هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ.


به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان كه‌ كوڕه‌كه‌یان بینی له‌نێو خۆیاندا وتیان: ئه‌مه‌تا میراتگر!، با بیكوژین، تاكو میراته‌كه‌ی ببه‌ین!


ته‌وراتزان و كاهینانی باڵا گوێیان لێبوو، بیریان ده‌كرده‌وه‌ چۆن له‌ناوی ببه‌ن، چونكه‌ لێی ده‌ترسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ئامۆژگاریه‌كانی سه‌رسام ببوون.


ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌، كاتێ جووی یروشلایم، كاهین و لیوییان نارده‌ لای پرسی لێ بكه‌ن: “تۆ كێیت؟”


بۆیه‌ ئیهوودی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ گلیلا.


ئه‌مه‌ش په‌رجوی دووه‌م بوو ئیشۆع كردی، كه‌ له‌ ئیهوودوه‌ هاته‌ گلیلا.


دوای ئه‌مه‌ ئیشۆع چووه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریای گلیلا، كه‌ ده‌ریای ته‌به‌ریه‌یه‌،


جوو له‌ جه‌ژنه‌كه‌دا به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕان و ده‌یانووت: “ئه‌و له‌كوێیه‌؟”


به‌ڵام كه‌س له‌ ترسی جووه‌كان به‌ ئاشكرا باسی نه‌ده‌كرد.


ئایا مووشێ ته‌وراتی نه‌داونه‌تێ؟ كه‌سیش له‌ ئێوه‌ كار به‌ ته‌ورات ناكات. بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟”


بۆیه‌ هه‌ندێک له‌ خه‌ڵكی یروشلایم وتیان: “ئه‌مه‌ نییه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیكوژن؟


ئیتر جووه‌كان له‌نێو خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه‌ به‌ نیازه‌ بۆ كوێ بڕوات كه‌ نایدۆزینه‌وه‌؟ ئایا بۆ په‌راگه‌نده‌كانی نێو یۆنانییه‌كان ده‌ڕوات، تاكو یۆنانییه‌كان فێر بكات؟


من ده‌زانم ئێوه‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه‌ قسه‌كه‌م له‌ ئێوه‌دا جێگه‌ی نییه‌.


به‌ڵام ئێستا هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، منیش ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له‌ خوداوه‌ بیستم پێم وتن. ئه‌مه‌ش ئه‌وڕاهه‌م نه‌یكردووه‌.


چۆن خودا به‌ ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵی بوو.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ