Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 6:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 “كوڕێک لێره‌یه‌ پێنج نانی جۆ و دوو ماسی پێیه‌. به‌ڵام ئه‌ونده‌ چییه‌ بۆ ئه‌م هه‌مووه‌؟”

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 «کوڕێک لێرەیە پێنج نانی جۆ و دوو ماسی پێیە. بەڵام ئەوەندە چییە بۆ ئەم هەمووە؟»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 6:9
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌‌ سنووره‌كانت ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كات. له‌ باشترین گه‌نم تێرت ده‌كات.


له‌ دژی خودا دووان. وتیان: “ئایا خودا ده‌توانێت له‌ چۆڵه‌وانی مێزێک بڕازێنێته‌وه‌؟


گه‌ڕانه‌وه‌ و خودایان تاقی كرده‌وه‌. پارسای ئیسڕائیلیان ئازار دا.


باشترین گه‌نمم ده‌رخوارد ده‌دایت، له‌ تاشه‌به‌رده‌وه‌ تێر هه‌نگوینم ده‌كردیت”.


ئه‌وانیش پێیان وت: “لێره‌ له‌ پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییه‌”.


ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته‌ بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه‌؟ بڕۆن ببینن”. كه‌ زانییان وتیان: “پێنج له‌گه‌ڵ دوو ماسی”.


كاتێ پێنج نانه‌كه‌م بۆ پێنج هه‌زاره‌كه‌ له‌تكرد، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ له‌ته‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟” پێیان وت: “دوازده‌”.


پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “له‌ پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییه‌، مه‌گه‌ر بڕۆین بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌ نان بكڕین”.


ئینجا مه‌رتا به‌ ئیشۆعی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره‌ بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد!


كاتێ مه‌ریه‌م گه‌یشته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی لێبوو و ئه‌وی بینی، به‌سه‌ر پێیدا كه‌وت و پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره‌ بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد”.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “له‌و ماسییانه‌ بهێنن كه‌ ئێستا گرتتان”.


ئینجا ئیشۆع هات و نانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و پێیدان، ماسیه‌كه‌ش ئاوا.


كاتێ دابه‌زینه‌ وشكایی، بینییان وا پشكۆ دانراوه‌ و ماسی خراوه‌ته‌ سه‌ری له‌گه‌ڵ نان.


ئیشۆعیش نانه‌كانی برد و سوپاسی كرد، به‌سه‌ر قوتابیه‌كان دابه‌شیكرد، قوتابیه‌كانیش به‌سه‌ر دانیشتووان دابه‌شیان كرد، ماسیه‌كانیش هه‌ر ئاوا، ئه‌وه‌نده‌ی ویستیان.


پیلیپوس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “بایی دوو سه‌د دیناریش نان به‌شیان ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان كه‌مێكی به‌ركه‌وێت”.


چونكه‌ به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌ پێناوی ئێوه‌دا بووه‌ هه‌ژار، تا ئێوه‌ به‌ هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.


گوێم لێبوو ده‌نگێک له‌ناوه‌ڕاستی چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌یووت: “یه‌ک ڕبه‌ گه‌نم به‌ دینارێک، سێ ڕبه‌ جۆ به‌ دینارێک، به‌ڵام زیان به‌ ڕۆن و مه‌یه‌كه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ