Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 6:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن، چونكه‌ ئه‌و نیشانانه‌یان بینیبوو كه‌ له‌ نه‌خۆشه‌كاندا ده‌یكرد.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئاپۆرەیەک لە خەڵک دوای کەوتبوون، چونکە ئەو پەرجووانەیان بینیبوو کە لە نەخۆشەکاندا دەیکرد.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 6:2
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئیشۆعیش به‌مه‌ی زانی و له‌وێ ڕۆیشت. جا كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن، ئه‌ویش هه‌موویانی چاككرده‌وه‌ و


كۆمه‌ڵانێكی زۆر لێی كۆبووه‌وه‌، وابوو چووه‌ نێو كه‌شتیێک دانیشت، كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش هه‌موو له‌ كه‌ناره‌كه‌ ڕاوه‌ستان.


كاتێ ده‌رچوو، كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی، دڵی پێیان سووتا و نه‌خۆشه‌كانیانی چاككرده‌وه‌.


كاتێ ئیشۆع له‌ چیاكه‌ هاته‌ خواره‌وه‌، كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن.


به‌ڵام ئه‌و ده‌رچوو، ده‌ستیكرد به‌ بانگه‌وازكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئیتر ئیشۆع نه‌یده‌توانی به‌ ئاشكرا بچێته‌ هیچ شارێک، به‌ڵكو له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ شوێنه‌ چۆڵه‌كان بوو و خه‌ڵكیش له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ لای.


به‌ڵام زۆر خه‌ڵک بینیانن و ناسیانن، له‌ هه‌موو شاره‌كانه‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌ پێیان به‌ره‌و ئه‌وێ ڕایان ده‌كرد و پێشیان كه‌وتن.


بۆیه‌ كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان سه‌نهه‌دریمیان كۆكرده‌وه‌. وتیان: “چی بكه‌ین؟ چونكه‌ ئه‌م پیاوه‌ په‌رجوی زۆر ده‌كات.


بۆیه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ پێشوازییان كرد، چونكه‌ بیستیان ئه‌و په‌رجوه‌‌ی كردووه‌.


هه‌رچه‌نده‌ زۆر په‌رجوی له‌به‌رده‌میان كرد، باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا،


ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای په‌رجوه‌كان بوو كه‌ ئیشۆع له‌ قه‌تنێی گلیلا كردی و شكۆی خۆی ده‌رخست، قوتابییه‌كانیشی باوه‌ڕیان پێی هێنا.


كه‌ له‌ جه‌ژنی په‌سخه‌ له‌ یروشلایم بوو، زۆر كه‌س باوه‌ڕیان به‌ ناوی هێنا، چونكه‌ په‌رجوه‌كانیان ده‌بینی كه‌ ده‌یكرد.


ئیشۆع له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كانی زۆر په‌رجوی دیكه‌ی كرد كه‌ له‌م په‌رتووكه‌دا نه‌نووسراوه‌.


به‌ شه‌و هاته‌ لای ئیشۆع و پێی وت: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ئامۆژگارێكی له‌لای خوداوه‌ هاتوویت، چونكه‌ كه‌س ناتوانێت ئه‌و نیشانانه‌ بكات كه‌ تۆ ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر خودای له‌گه‌ڵ نه‌بێت”.


كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ بینییان ئیشۆع چ په‌رجوێكی كرد، وتیان: “به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌كه‌ وا بۆ جیهان دێت!”.


بۆ به‌یانی، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌وبه‌ری ده‌ریاكه‌ ڕاوه‌ستابوون بینییان له‌و كه‌شتیه‌ زیاتر له‌وێ نه‌بوو، كه‌ قوتابیان سواری ببون، ئیشۆعیش له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتی نه‌بوو، به‌ڵكو قوتابییه‌كانی به‌ ته‌نها به‌ڕێكه‌وتن.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه‌ داوام ده‌كه‌ن نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رجوتان بینی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ نانه‌كه‌تان خوارد و تێر بوون.


ئه‌وانیش پێیان وت: “چ په‌رجوێک ده‌كه‌یت تاكو ببینین و باوه‌ڕت پێ بهێنین؟ چی ده‌كه‌یت؟


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ