Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 5:44 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

44 چۆن ده‌توانن باوه‌ڕ بهێنن ئه‌گه‌ر شكۆ له‌ یه‌كتری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و شكۆیه‌ی له‌ تاكه‌ خوداوه‌یه‌ داوا ناكه‌ن؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

44 چۆن دەتوانن باوەڕ بهێنن ئەگەر شکۆمەندی لە یەکتری وەربگرن و داوای ئەو شکۆمەندییە نەکەن کە لە تاکە خوداوەیە؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 5:44
26 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی بیانبینن، به‌ پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگی ڕیشاڵه‌كانیان.


ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه‌ له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به‌ له‌سه‌ر ده‌ شار.


چونكه‌ زیاتر حه‌زیان له‌ شكۆی خه‌ڵكی بوو نه‌ک شكۆی خودا.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


چونكه‌ هه‌ر كه‌سێک خراپه‌ بكات ڕقی له‌ ڕووناكییه‌كه‌یه‌ و نایه‌ته‌ لای ڕووناكییه‌كه‌، نه‌وه‌ک كرده‌وه‌كانی ئاشكرا بن.


من شكۆ له‌ خه‌ڵک په‌سه‌ند ناكه‌م.


بۆچی له‌ قسه‌كانم تێناگه‌ن؟ چونكه‌ ناتوانن گوێ له‌ قسه‌كه‌م بگرن.


شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه‌: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی.


به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ ناخه‌وه‌ جووه‌، ئه‌وه‌ جووه‌، خروسه‌بڕانی دڵیش به‌ ڕووح‌ نه‌ک به‌ په‌رتووک، ئه‌وه‌ خروسه‌بڕانه‌. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵک نییه‌، به‌ڵكو له‌لای خودایه‌.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی ده‌كات په‌سه‌ند نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.


هیچ شتێک به‌ خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ خاكسارییه‌وه‌ یه‌كتری له‌ خۆتان به‌ باشتر بزانن.


نه‌ داوای شكۆمان له‌ خه‌ڵک كردووه‌، نه‌ له‌ ئێوه‌ و نه‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین،


بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه‌ خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ له‌ خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌.


برایانم، وه‌ک باوه‌ڕدار به‌ په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، په‌روه‌ردگاری شكۆ، جوداخوازی مه‌كه‌ن.


تاكو سه‌لماندنی باوه‌ڕتان كه‌ له‌ زێڕی له‌ناوچوو نرخدارتره‌، كه‌وا به‌ ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ستایش و ڕێز وشكۆ بێت له‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


بۆ تاكه‌ خوداوه‌ندی دانا و ڕزگاریده‌رمان، شكۆ و مه‌زنی و توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌، ئێستا و تا هه‌موو ڕۆژگار. ئامین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ