41 من شكۆ له خه‌ڵک په‌سه‌ند ناكه‌م.
41 «من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم.
چونكه زیاتر حه‌زیان له شكۆی خه‌ڵكی بوو نه‌ک شكۆی خودا.
من گه‌واهیی له مرۆڤ په‌سه‌ند ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌ڵێم تاكو ئێوه ڕزگاربن.
به‌ڵام ناتانه‌وێ بێنه لام تاكو ژیانتان هه‌بێت.
به‌ڵام ئێوه‌م ناسی كه خۆشویستنی خوداتان له دڵدا نییه.
چۆن ده‌توانن باوه‌ڕ بهێنن ئه‌گه‌ر شكۆ له یه‌كتری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و شكۆیه‌ی له تاكه خوداوه‌یه داوا ناكه‌ن؟
به‌ڵام ئیشۆع زانی ئه‌وان به نیازن بێن و بیگرن تاكو بیكه‌نه پاشا، دیسان به ته‌نیا چووه سه‌ر شاخ.
ئه‌وه‌ی له خۆیه‌وه بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه بكات كه ناردوویه‌تی، ئه‌وه ڕاستگۆیه و فێڵی تێدا نییه.
داوای شكۆ بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام هه‌یه بۆم داوا بكات و حوكم بدات.
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه. باوكمه كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن خودامانه،
نه داوای شكۆمان له خه‌ڵک كردووه، نه له ئێوه و نه له خه‌ڵكی دیكه. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین،
چونكه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، چونكه مه‌سیحیش له پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین.
چونكه كاتێ ڕێز و شكۆی له خودای باوک وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له شكۆداری پایه به‌رزه‌وه بۆی هات: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم”.