Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 5:39 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

39 سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه‌ ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه‌ تێدایه‌. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

39 نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 5:39
51 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵكو به‌ ته‌وراتی په‌روه‌ردگار دڵی شاده‌، شه‌و و ڕۆژ له‌ ته‌ورات ورد ده‌بێته‌وه‌.


وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه‌، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به‌ تۆ نه‌كه‌م.


وه‌ک شه‌ونمی حه‌ڕمۆن كه‌ دێته‌ خواره‌وه‌‌ به‌سه‌ر كێوی سیهیۆن. چونكه‌ له‌وێدا په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌ داڕشت دا. ژیانێكی جاویدانی.


ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون له‌ شادی له‌ به‌رده‌متدایه. شادیی جاویدانی له‌لای ڕاستی تۆ دایه‌.


داوای ژیانی لێكردیت، پێت به‌خشی، ڕۆژگاری درێژی تاهه‌تایه‌ و جاویدانیه‌.


چونكه‌ كانیی ژیان له‌لای تۆیه‌. به‌ ڕووناكی تۆ ئێمه‌ ڕووناكی ده‌بینین.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ گومڕا ده‌بن كه‌ نه‌ له‌ په‌رتووكه‌كان ده‌زانن و نه‌ هێزی خودا.


وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “مووشێ چی پێ ڕاسپاردوون؟”


ئه‌م نووسراوه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه‌: {ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه‌، بووه‌ به‌ردی قولینچک.


به‌ڵام ئه‌وڕاهه‌م پێی وت: مووشێ و پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه‌، با گوێ له‌وان بگرن.


پێی وت: ئه‌گه‌ر گوێ له‌ مووشێ و پێغه‌مبه‌ران نه‌گرن، ته‌نانه‌ت یه‌كێک له‌نێو مردووانیش هه‌ستێته‌وه‌، بڕوا ناكه‌ن”.


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له‌ باوه‌ڕهێنان به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه‌!


ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له‌ مووشێ و له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه‌ كرد.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


پیلیپوسیش نه‌تنیئێلی بینی، پێی وت: “ئه‌وه‌ی كه‌ مووشێ له‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ریان نووسیوه‌ دۆزیمانه‌وه‌، ئیشۆعی كوڕی یۆسپی خه‌ڵكی ناسڕه‌ت”.


یه‌كێكی دیكه‌ گه‌واهیم بۆ ده‌دات، منیش ده‌زانم ئه‌و گه‌واهییه‌ی بۆ منی ده‌دات ڕه‌وایه‌.


به‌ڵام من گه‌واهییه‌كم هه‌یه‌ له‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن مه‌زنتره‌، چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی باوكم پێی داوم ته‌واوی بكه‌م، ئه‌م كارانه‌ خۆیان گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن كه‌ باوكم ناردوومی.


به‌ڵام ناتانه‌وێ بێنه‌ لام تاكو ژیانتان هه‌بێت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر بڕواتان به‌ مووشێ بكردایه‌، بڕواتان به‌ منیش ده‌كرد، چونكه‌ له‌ باره‌ی منه‌وه‌ نووسیویه‌تی.


وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “تۆش گلیلاییت؟ بگه‌ڕێ و ببینه‌! له‌ گلیلا‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌”.


چونكه‌ دانیشتوانی یروشلایم و سه‌رۆكه‌كانیان ئه‌مه‌یان نه‌ناسی، كاتێ تاوانباریان كرد، وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیان هێنایه‌ دی كه‌ هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک ده‌خوێندرێته‌وه‌.


به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا‌ له‌ تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه‌ وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له‌ سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه‌ ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟


ئه‌گریپاسی پاشا، باوه‌ڕت به‌ پێغه‌مبه‌ران هه‌یه‌؟ من ده‌زانم باوه‌ڕت هه‌یه‌”.


كه‌ پێشتر له‌ سیپاره‌ پارسا‌كاندا به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ڵێنی دابوو،


له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زیاتره‌! یه‌كه‌میان چونكه‌ وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا.


با وشه‌ی مه‌سیح به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به‌ به‌خشش له‌ دڵتاندا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن.


به‌ڵام ئێستا ئاره‌زووی نیشتیمانێكی باشتر ده‌كه‌ن، كه‌ ئاسمانییه‌كه‌یه‌. بۆیه‌ خودا شه‌رمی پێیان نییه‌ به‌ خودای ئه‌وان ناوببردرێت، چونكه‌ شارێكی بۆ ئاماده‌كردن.


هه‌ندێک ژن مردووه‌كانیان به‌ هه‌ستانه‌وه‌ وه‌رگرته‌وه‌. به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دران و ڕزگارییان نه‌ویست، تاكو هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی باشتریان ده‌ست بكه‌وێت.


كه‌وتمه‌ به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌! چونكه‌ گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه‌”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ