Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 5:30 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

30 من له‌خۆمه‌وه‌ ناتوانم هیچ بكه‌م. وه‌ک ده‌بیستم حوكم ده‌ده‌م، حوكمدانه‌كه‌شم دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، چونكه‌ داوای خواستی خۆم ناكه‌م، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی ناردوومی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

30 لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم. وەک دەبیستم حوکم دەدەم، حوکمدانەکەشم دادپەروەرانەیە، چونکە داوای خواستی خۆم ناکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 5:30
21 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه‌ هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.


كه‌مێک چووه‌ پێش و به‌ ڕوودا چووه‌ سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”.


باوه‌ڕ ناهێنی من له‌ باوكدام و باوكیش له‌ مندایه‌؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له‌ خۆمه‌وه‌ نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه‌ له‌ مندا نیشته‌جێیه‌، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات.


من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردیت، ئه‌و كاره‌ی پێت دابووم بیكه‌م ته‌واوم كرد.


ئیشۆع به‌ په‌تڕۆسی فه‌رموو: “شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ كێلانه‌كه‌ی! ئه‌و جامه‌ی باوک پێی داوم نه‌یخۆمه‌وه‌؟”.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه‌ به‌ خواستی ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ڕۆڵه‌ ناتوانێت له‌ خۆیه‌وه‌ شتێک بكات ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بینێت باوک ده‌یكات، چونكه‌ هه‌رچی ئه‌و ده‌یكات، ڕۆڵه‌ش هه‌مان شت ده‌كات.


چونكه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوم، نه‌ک تاكو به‌ خواستی خۆم بكه‌م، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی ناردوومی.


جا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤتان به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وسا تێده‌گه‌ن كه‌ من ئه‌وم، له‌ خۆمه‌وه‌ هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌ک باوک فێری كردووم قسه‌ ده‌كه‌م.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه‌، منتان خۆشده‌ویست، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم و هاتووم. چونكه‌ له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی.


داوای شكۆ بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام هه‌یه‌ بۆم داوا بكات و حوكم بدات.


چونكه‌ مه‌سیحیش خۆی ڕازی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه‌: {جنێوی جنێوده‌رانت كه‌وته‌ سه‌ر من}.


ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ حوكمی خودا ڕه‌وایه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن.


به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه‌ نه‌كردووت، له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه‌،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ