Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 5:26 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

26 چونكه‌ وه‌ک باوک ژیانی له‌ خۆیدا هه‌یه‌، به‌ ڕۆڵه‌شی داوه‌ ژیانی له‌ خۆیدا هه‌بێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

26 چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 5:26
26 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ كانیی ژیان له‌لای تۆیه‌. به‌ ڕووناكی تۆ ئێمه‌ ڕووناكی ده‌بینین.


پێش ئه‌وه‌ی چیاكان په‌یدا ببن، یان زه‌وی و جیهان دروست ببن، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا جاویدانی، تۆ خودایت.


ژیان له‌ ئه‌ودا بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكیی مرۆڤ بوو،


كه‌س له‌ منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ بیبه‌مه‌وه‌. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له‌ باوكمه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌”.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “منم هه‌ستانه‌وه‌ و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه‌.


هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ زیندووه‌ و باوه‌ڕم پێ بهێنێت تاهه‌تایه‌ نامرێت. باوه‌ڕ به‌مه‌ ده‌كه‌یت؟”


پاش كه‌مێک ئیتر جیهان نامبینێت، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌مبینن. من زیندووم و ئێوه‌ش ده‌ژین.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


وه‌ک باوكی زیندوو ناردوومی، منیش به‌ باوک زیندووم، ئاواش ئه‌وه‌ی من بخوات به‌هۆی من ده‌ژیێت.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌كانم بپارێزێت تاهه‌تایه‌ مه‌رگ نابینێت”.


به‌ ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه‌ ناكرێت وه‌ک پێویستی به‌ شتێک بێت، چونكه‌ ئه‌و به‌ خۆی ژیان و هه‌ناسه‌ و هه‌موو شتێک ده‌داته‌ هه‌مووان.


ئاواش نووسراوه‌: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه‌ گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه‌}.


بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه‌ خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


ته‌نها ئه‌و نه‌مره‌، له‌ ڕووناكیه‌ک نیشته‌جێیه‌ كه‌ كه‌س لێی نزیک نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌ و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ ڕێز و توانای جاویدانی. ئامین.


له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه‌ میراتگری هه‌موو شتێک و به‌ ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه‌.


پاشان پێی فه‌رمووم: “ئه‌وا هاته‌ دی! منم ئه‌لف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان. له‌ كانیی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ده‌ده‌مه‌ تینوو.


پاشان فریشته‌كه‌ ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه‌، له‌ ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ و


ڕووح و بووک ده‌فه‌رموون: “وه‌ره‌!”. ئه‌وه‌ی ده‌بیستێ با بڵێت: “وه‌ره‌!”. ئه‌وه‌ی تینوویه‌تی با بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌خۆڕایی ئاوی ژیان ببات.


چونكه‌ كاوڕه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ شوانێتییان ده‌كات و به‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی زیندوویان ده‌بات، خوداش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ