Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 5:22 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

22 چونكه‌ باوک كه‌س حوكم نادات، به‌ڵكو هه‌موو حوكمدانی داوه‌ته‌ ڕۆڵه‌،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 5:22
23 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه‌ هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.


له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه‌ دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.


له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


ئـیـشـۆع لـێـیـان هـاتـه‌ پـێـش و قـسـه‌ی بـۆ كـردن و فـه‌رمـووی: “هـه‌مـوو ده‌سـه‌ڵاتـێـكـم لـه‌ ئـاسـمان و لـه‌ســه‌ر زه‌ویـم پـێ دراوه‌.


وه‌ک ده‌سه‌ڵاتت پێداوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌یه‌كدا، تاكو ژیانی جاویدانی به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بدات كه‌ پێت داوه‌.


باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته‌ ده‌ستی.


ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیشی پێی داوه‌، چونكه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌.


ئیشۆع فه‌رمووی: “بۆ حوكمدان هاتوومه‌ته‌ ئه‌م جیهانه‌، تاكو ئه‌وانه‌ی نابینن ببینن و ئه‌وانه‌ی ده‌بینن كوێر بن”.


ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه‌ خودا ئه‌می به‌ دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه‌.


چونكه‌ ڕۆژێكی داناوه‌ تیایدا به‌ته‌مایه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری جیهان حوكم بدات، به‌ پیاوێک كه‌ دیاری كردووه‌، به‌ڵگه‌شی به‌ هه‌مووان داوه‌ كه‌ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌”.


له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات.


چونكه‌ ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه‌ یاخود خراپ.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم:


ئه‌وانه‌ هه‌ژمارد ده‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ مردووان و زیندووان حوكم بدات.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ