Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 5:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 چونكه‌ باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو كاره‌كانی خۆی پیشان ده‌دات، كاری له‌مانه‌ش مه‌زنتری پیشان ده‌دات، تاكو ئێوه‌ سه‌رسام بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 5:20
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.


كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به‌ سێبه‌ریان و ده‌نگێک له‌ هه‌وره‌كه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!”


ده‌نگێكیش له‌ ئاسمانانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم”.


دیسان ئیبلیس بۆ سه‌ر شاخێكی زۆر بڵندی برد و هه‌موو پاشایه‌تیه‌كان و شكۆی جیهانی پیشان دا و


ئینجا ئاوڕی له‌ قوتابیه‌كانی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم پێ دراوه‌. كه‌س نازانێت ڕۆڵه‌ كێیه‌ باوک نه‌بێت، یان باوک كێیه‌ ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرا بكات”.


هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، ڕۆڵه‌ی تاقانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكدایه‌، ئه‌و ده‌ریخست.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “زۆر كاری چاكم له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ پیشاندان، به‌هۆی كامیانه‌وه‌ به‌ردبارانم ده‌كه‌ن؟”


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه‌ من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه‌ من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم.


ئیتر به‌ كۆیله‌ ناوتان نابه‌م، چونكه‌ كۆیله‌ نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی خۆشه‌ویستم لێنان چونكه‌ هه‌رچییه‌كم له‌ باوكم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن.


ناوی تۆم پێ ناساندن و پێیان ده‌ناسێنم، تاكو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی منت پێی خۆشویست له‌واندا بێت و منیش له‌واندا بم”.


باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته‌ ده‌ستی.


چونكه‌ وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌ و زیندوو ده‌كاته‌وه‌، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه‌.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كاتێک دێت كه‌ ئێستایه‌، كاتێک مردووان ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین.


ئه‌وانه‌ی كرداری چاكیان كردووه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ژیان ده‌رده‌چن، ئه‌وانه‌ش كه‌ كرداری خراپیان كردووه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی حوكمدان.


چونكه‌ كاتێ ڕێز و شكۆی له‌ خودای باوک وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له‌ شكۆداری پایه‌ به‌رزه‌وه‌ بۆی هات: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ