32 پێی فه‌رموون: “خواردنێكم هه‌یه بیخۆم، كه ئێوه نایزانن”.
32 بەڵام پێی فەرموون: «من خواردنێکم هەیە دەیخۆم، کە ئێوە نایزانن.»
فه‌رمووده‌كه‌ت چه‌ند شیرینه بۆ گه‌رووم! له هه‌نگوین شیرینترن بۆ ده‌مم.
نهێنیی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، په‌یمانه‌كه‌شی بۆ فێركردنیانه.
گیانم تێر ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به دونگ و چه‌وری، به لێوی شادمانه‌وه ده‌مم ستایشت ده‌كات.
له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان تكایان لێی ده‌كرد و وتیان: “ڕابی، بخۆ!”
قوتابییه‌كانیش به یه‌كتریان ده‌ووت: “كه‌س هیچی بۆ هێناوه بیخوات؟”
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه به خواستی ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م.
هه‌موو شتێكم پیشانتان دا كه پێویسته ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارتان له‌یاد بێت كه فه‌رمووی: به‌خشین له وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره”.
ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه، جگه له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.