26 ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات”.
26 عیساش پێی فەرموو: «من ئەوم، ئەوەی قسەت لەگەڵ دەکات.»
ئینجا به قوتابییه‌كانی ڕاسپارد به كه‌س نه‌ڵێن كه ئه‌و مه‌سیحه‌كه‌یه.
ئایا بۆم نییه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به ماڵی خۆمی بكه‌م؟ یان چاوت به‌رای نادات كه من چاكم؟
ئه‌وه‌تا دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه یه‌كه‌مین و یه‌كه‌مه‌كانیش ده‌بنه دواهه‌مین”.
له ئێستاوه پێتان ده‌ڵێم پێش ڕوودانی، تاكو كاتێ ڕوویدا، باوه‌ڕ بهێنن كه من ئه‌وم.
بۆیه پێم وتن: له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕ نه‌هێنن كه من ئه‌وم، له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن”.
جا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤتان به‌رزكرده‌وه، ئه‌وسا تێده‌گه‌ن كه من ئه‌وم، له خۆمه‌وه هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌ک باوک فێری كردووم قسه ده‌كه‌م.