Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 4:23 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

23 به‌ڵام كاتێ دێت وا ئێستایه‌ كه‌ كڕنۆشبه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كان به‌ ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن، چونكه‌ باوک داوای ئه‌م جۆره‌ كڕنۆشبه‌رانه‌ ده‌كات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

23 بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 4:23
39 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

په‌روه‌ردگار به‌وانه‌ دڵشاده‌ كه‌ ترسی ئه‌ویان له‌ دڵه‌. ئه‌وانه‌ی هیوایان به‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی هه‌یه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕه‌وا ببیسته‌. گوێ‌ له‌ هاوارم بگره‌. گوێ‌ شل بكه‌ بۆ نوێژه‌كه‌م، كه‌ له‌ لێوی بێ فێڵ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له‌ ڕووحه‌كه‌ی بێ‌ فێڵه‌.


ئه‌وه‌تا له‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ به‌ ڕه‌وا دڵشاد ده‌بیت‌‌، له‌ وێژدانه‌وه‌ فێری داناییم ده‌كه‌یت.


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


به‌ڵام ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “كاتی شكۆداركردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه‌.


له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات.


ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه‌، كه‌ په‌رته‌وازه‌ ده‌بن، هه‌ریه‌كه‌ بۆ ماڵی خۆی و به‌ ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه‌ باوک له‌گه‌ڵمدایه‌.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم، بڕوام پێ بكه‌، كاتێ دێت‌ نه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌ و نه‌ له‌ یروشلایم كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كاتێک دێت كه‌ ئێستایه‌، كاتێک مردووان ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین.


له‌مه‌ سه‌رسام مه‌بن، چونكه‌ كاتێک دێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌نێو گۆڕدان ده‌نگی ده‌بیستن و


چونكه‌ خودا، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحم ده‌یپه‌رستم له‌ موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه‌ چۆن بێ بڕانه‌وه‌ یادتان ده‌كه‌م و


چونكه‌ ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین: “بابه‌! باوكه‌!”


به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕووح له‌ لاوازییه‌كانماندا یارمه‌تیمان ده‌دات. چونكه‌ نازانین پێویسته‌ له‌پێناوی چی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕووح خۆی به‌ ناڵه‌وه‌ داكۆكیمان لێده‌كات به‌ شێوه‌یه‌ک كه‌ باس ناكرێت.


چونكه‌ ئێوه‌ ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده‌ دڵتانه‌وه‌، به‌ هاواره‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بابه‌! باوكه‌!”


به‌ هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له‌ ڕووحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه‌ له‌پێناوی هه‌موو پارساكان.


چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ