Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 4:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 4:14
32 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

جا ئه‌وانه‌ بۆ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی جاویدانی ده‌چن، خوداناسانیش بۆ ژیانێكی جاویدانی”.


به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه‌ تێر ده‌كرێن.


دز بۆ دزین و كوشتن و له‌ناوبردن نه‌بێت نایه‌ت، به‌ڵام من هاتووم تاكو ژیانیان هه‌بێت، ژیانێكی پڕ.


هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ زیندووه‌ و باوه‌ڕم پێ بهێنێت تاهه‌تایه‌ نامرێت. باوه‌ڕ به‌مه‌ ده‌كه‌یت؟”


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


ژنه‌كه‌ پێی وت: “گه‌وره‌م، دۆلكه‌ت پێ نییه‌ و بیره‌كه‌ش قووڵه‌. ئیتر ئاوی زیندووت له‌كوێ بوو؟


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “هه‌ر كه‌سێک له‌م ئاوه‌ بخواته‌وه‌ تینووی ده‌بێته‌وه‌.


سه‌پانیش كرێ وه‌رده‌گرێ و بۆ ژیانی جاویدانی به‌رهه‌م كۆده‌كاته‌وه‌، تاكو تۆوده‌ر و سه‌پان پێكه‌وه‌ دڵشاد بن.


بۆ خۆراكێک ئیش مه‌كه‌ن كه‌ له‌ناوده‌چێت، به‌ڵكو بۆ خۆراكێک كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌تانداتێ، چونكه‌ ئه‌مه‌ خودای باوک مۆری لێداوه‌”.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته‌ لام هه‌رگیز برسیی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت.


ئه‌مه‌ ئه‌و نانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باوباپیران خواردیان و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه‌ بخوات تاهه‌تایه‌ ده‌ژیێت”.


له‌دوایین ڕۆژی گه‌وره‌ی جه‌ژن، ئیشۆع ڕاوه‌ستا و هاواری كرد، فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک تینووی بوو با بێته‌ لام و بخواته‌وه‌.


تاكو چۆن گوناه‌ به‌ مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به‌ بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


كه‌ مۆری خۆی لێداوین و وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی خۆی خسته‌ دڵمانه‌وه‌.


ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


ئیتر نه‌ برسی ده‌بن و نه‌ تینوو، نه‌ هه‌تاو لێیان ده‌دات و نه‌ گه‌رمی،


چونكه‌ كاوڕه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ شوانێتییان ده‌كات و به‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی زیندوویان ده‌بات، خوداش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ