6 له‌دایكبووی جه‌سته جه‌سته‌یه، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه.
6 ئەوەی لە جەستە لەدایک بووە جەستەیە، ئەوەش لە ڕۆحی خودا لەدایک بووە ڕۆحە.
خودایه، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده بكه و ڕووحێكی ڕاست له ناخمدا نوێ بكه‌وه.
ئه‌وانه‌ی نه به خوێن، نه به خواستی جه‌سته، نه به خواستی پیاو له‌دایكبوون، به‌ڵكو له خوداوه.
سه‌رسام مه‌به كه پێم وتی: ده‌بێ له ئاسمانه‌وه له‌دایک ببنه‌وه.
چونكه ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ک له مندا نیشته‌جێ نییه، واتا له جه‌سته‌مدا. چونكه خواست له‌لام ئاماده‌یه، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه.
سوپاسی خودا ده‌كه‌م، به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان! كه‌واته به هزری خۆم ڕاژه‌ی ته‌وراتی خودا ده‌كه‌م، به‌ڵام به جه‌سته، یاسای گوناه.
چونكه كاتێ له جه‌سته‌دا بووین، ئاره‌زووه‌كانی گوناه كه به‌هۆی ته‌وراته له ئه‌ندامه‌كانماندا كاری ده‌كرد، تاكو بۆ مه‌رگ به‌رهه‌م بده‌ین.
چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆی به په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌لكێنێت، ئه‌وا بوونه به یه‌ك ڕووح.
كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێک له مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه: شته كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه.
ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به خواسته‌كانی جه‌سته و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه به سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین.
له‌ویشدا خروسه‌بڕاوان كه به ده‌ست نییه، به داكه‌ندنی جه‌سته‌ی گوناهه ئاده‌میزادییه‌كان، به خروسه‌بڕانی مه‌سیح.
هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایک بووبێت گوناه ناكات، چونكه تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه بكات، چونكه له خوداوه له‌دایكبووه.