Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 3:34 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

34 چونكه‌ ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به‌ فه‌رمووده‌ی خودا ده‌دوێت، چونكه‌ خودا بێ ئه‌ندازه‌ ڕووح ده‌دات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

34 چونکە ئەوەی خودا ناردوویەتی بە پەیامی خودا دەدوێت، لەبەر ئەوەی خودا بێ سنوور ڕۆحی پیرۆز دەبەخشێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 3:34
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.


{ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌كه‌م كه‌ هه‌ڵمبژاردووه‌، خۆشه‌ویستم كه‌ پێی دڵشادم، ڕووحی خۆمی ده‌خه‌مه‌ سه‌ر، جا هه‌واڵی ڕه‌وا به‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.


“ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به‌ هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه‌ و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و


هه‌موومان له‌ پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت.


جا كاتێ دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌ دێت، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ بۆتانی ده‌نێرم، ڕووحی ڕه‌وا، كه‌ له‌ باوكه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌و گه‌واهیم بۆ ده‌دات.


به‌ڵام ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باشتره‌ بۆتان كه‌ بڕۆم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌ بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم.


چونكه‌ خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده‌ جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه‌ جیهان ڕزگار بكات.


چونكه‌ وه‌ک باوک ژیانی له‌ خۆیدا هه‌یه‌، به‌ ڕۆڵه‌شی داوه‌ ژیانی له‌ خۆیدا هه‌بێت.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “فێركردنم هی خۆم نییه‌، به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناردوومی.


به‌ڵام ئێستا هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، منیش ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له‌ خوداوه‌ بیستم پێم وتن. ئه‌مه‌ش ئه‌وڕاهه‌م نه‌یكردووه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌یه‌، گوێ له‌ وته‌ی خودا ده‌گرێت. بۆیه‌ ئێوه‌ گوێ ناگرن، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ نین”.


تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا به‌رزبووه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحی پارسا ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی ڕاسپارد كه‌ هه‌ڵیبژاردن.


چۆن خودا به‌ ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵی بوو.


چونكه‌ یاسای ڕووحی ژیان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، له‌ یاسای گوناه‌ و مه‌رگ ئازادی كردم.


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


چونكه‌ خودا خۆشحاڵ بوو به‌ هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،


چونكه‌ ته‌واوی پڕی خودایه‌تی له‌ مه‌سیحدا نیشته‌جێیه‌، به‌ له‌شی خۆی،


پاشان پێی فه‌رمووم: “ئه‌وا هاته‌ دی! منم ئه‌لف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان. له‌ كانیی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ده‌ده‌مه‌ تینوو.


پاشان فریشته‌كه‌ ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه‌، له‌ ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ و


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ