Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 19:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 دیسان پیڵاتوس چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و پێی وتن: “بۆتانی ده‌هێنمه‌ ده‌ره‌وه‌ تاكو بزانن من یه‌ک خراپه‌ی تێدا نابینم!”

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 دیسان پیلاتۆس هاتە دەرەوە و پێی گوتن: «بۆتانی دەهێنمە دەرەوە تاکو بزانن هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم!»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 19:4
16 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

كاتێ له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد و وتی: “نه‌كه‌ی شتێک له‌و بێتاوانه‌ بكه‌ی، چونكه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خه‌وندا له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه‌”.


پیڵاتوس بینی سوودی نییه‌ و خه‌ریكه‌ ئاژاوه‌ ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێتاوانم له‌ خوێنی ئه‌م بێتاوانه‌! له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌!”


وتی: “گوناهم كرد كه‌ خوێنێكی بێتاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به‌ ئێمه‌ چی؟ خۆت ده‌زانیت!”


به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه‌ ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خودا بوو!”


پیڵاتوسیش به‌ كاهینانی باڵا و كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی وت: “هیچ تاوانێک له‌م پیاوه‌ نابینم”.


سزای ئێمه‌ دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، له‌ جیاتی كردارمانه‌ وه‌ریده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ شتێكی ناشیاوی نه‌كردووه‌”.


كاتێ سه‌رپه‌له‌كه‌ ئه‌م شتانه‌ی بینی كه‌ ڕوویدا، خودای شكۆدار كرد، وتی: “به‌ ڕاستی ئه‌م پیاوه‌ بێتاوان بوو!”.


ئینجا پیڵاتوس چووه‌ نێو كۆشكه‌كه‌، بانگی ئیشۆعی كرد و پێی وت: “تۆ پاشای جووی؟”


پیڵاتوس پێی وت: “ڕه‌وا چییه‌؟” كه‌ ئه‌مه‌ی وت دیسان بۆ لای جووه‌كان ده‌رچوو و پێی وتن: “یه‌ک خراپه‌ی تێدا نابینم.


كاتێ كاهینانی باڵا و ڕاژه‌وانان بینییان، هاواریان كرد و وتیان: “له‌خاچی بده‌! له‌خاچی بده‌!” پیڵاتوس پێی وتن: “ئێوه‌ بیبه‌ن و له‌خاچی بده‌ن، چونكه‌ خراپه‌ی تێدا نابینم”.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


چونكه‌ كاهینێكی باڵای ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌، پارسا و بێ خراپه‌ و بێ گڵاوی، له‌ گوناهباران جیاكرایه‌وه‌ و له‌ ئاسمان به‌رزتر كرا.


به‌ڵكو به‌ خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له‌ به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی.


“ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”.


چونكه‌ مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیک بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕووح زیندووه‌،


ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ تاكو گوناه‌ لابدات، خۆی گوناهی تێدا نییه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ