Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 18:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 ئیشۆع به‌ په‌تڕۆسی فه‌رموو: “شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ كێلانه‌كه‌ی! ئه‌و جامه‌ی باوک پێی داوم نه‌یخۆمه‌وه‌؟”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 عیسا بە پەترۆسی فەرموو: «شمشێرەکەت بگەڕێنەوە کێلانەکەی. ئایا ئەو جامەی کە باوک پێیداوم نەیخۆمەوە؟»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 18:11
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، پڕه‌ له‌ مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه‌ تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه‌.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئێوه‌ نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه‌ بخۆنه‌وه‌ كه‌ من ده‌یخۆمه‌وه‌؟ یان به‌و ڕه‌نگه‌ ڕه‌نگ بكرێن كه‌ پێی ڕه‌نگ ده‌كرێم؟” پێیان وت: “ده‌توانین”.


كه‌مێک چووه‌ پێش و به‌ ڕوودا چووه‌ سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”.


دیسان ڕۆیشته‌وه‌ نوێژی كرد و فه‌رمووی: “باوكه‌! ئه‌گه‌ر ناكرێت ئه‌م جامه‌ له‌سه‌رم تێپه‌ڕێت و هه‌ر ده‌بێت بیخۆمه‌وه‌، با خواستی تۆ بێت.


هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه‌ هه‌یه‌.


فه‌رمووی: “باوكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر لاببه‌، به‌ڵام نه‌ک به‌ خواستی من، به‌ڵكو به‌ خواستی خۆت بێت”.


ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له‌ خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه‌ و له‌ خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم.


باوكه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ منت داون له‌كوێ بم له‌گه‌ڵم بن، تاكو شكۆمه‌ندییه‌كه‌م ببینن كه‌ به‌ منت داوه‌، چونكه‌ پێش دامه‌زراندنی جیهان منت خۆشویست.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌دا نییه‌. ئه‌گه‌ر شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌ بووایه‌، ڕاژه‌وانانم ده‌جه‌نگان تاكو ڕاده‌ستی جووه‌كان نه‌كرێم. به‌ڵام شانشینیه‌كه‌م لێره‌ نییه‌”.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده‌، چونكه‌ هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه‌ بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”.


چونكه‌ چه‌كی جه‌نگكردنمان جه‌سته‌یی نییه‌، به‌ڵكو به‌ خوداوه‌ توانای ڕوخاندنی قه‌ڵای هه‌یه‌،


له‌ قسه‌ی ڕه‌وادا، له‌ هێزی خودا، به‌ چه‌كه‌كانی خوداناسی بۆ ڕاست و چه‌پ،


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ