4 من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردیت، ئه‌و كاره‌ی پێت دابووم بیكه‌م ته‌واوم كرد.
4 من لەسەر زەوی شکۆدارم کردیت بە تەواوکردنی ئەو کارەی پێت دابووم.
چونكه پێتان ده‌ڵێم: ئه‌مه‌ی نووسراوه: {له ڕیزی تاوانباران دانرا}. پێویسته له مندا بێته دی، چونكه شته‌كانی ده‌رباره‌ی من كاتیان هات”.
باوكه، ناوت شكۆدار بكه!” جا ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه هات: “شكۆدارم كردووه و شكۆداریشی ده‌كه‌مه‌وه!”.
هه‌رچییه‌ک به ناوی منه‌وه داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت.
به‌ڵام تاكو جیهان تێبگات من باوكم خۆشده‌وێت و وه‌ک باوک ڕایسپاردم ئاوا ده‌كه‌م. هه‌ستن با لێره بڕۆین.
ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه و له خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم.
دوای ئه‌مه، ئیشۆع بینی كه‌وا هه‌موو شتێک ته‌واو بوو و تاكو سیپاره‌كه بێته دی، فه‌رمووی: “تینوومه”.
كاتێ ئیشۆع تامی سركه‌كه‌ی كرد، فه‌رمووی: “ته‌واو بوو”. ئینجا سه‌ری دانه‌واند و ڕووحی سپارد.
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه به خواستی ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م.
به‌ڵام من گه‌واهییه‌كم هه‌یه له‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن مه‌زنتره، چونكه ئه‌و كارانه‌ی باوكم پێی داوم ته‌واوی بكه‌م، ئه‌م كارانه خۆیان گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن كه باوكم ناردوومی.
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “نه ئه‌مه گوناهی كردووه نه دایک و باوكیشی، به‌ڵكو تاكو كاره‌كانی خودای تێدا ده‌ربكه‌وێت.
به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.
تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.