18 وه‌ک بۆ جیهانت ناردم، منیش بۆ جیهانم ناردن.
18 وەک چۆن منت نارد بۆ جیهان، منیش ئەوانم نارد بۆ جیهان.
ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه شاری شمرنیه‌كان.
بۆیه ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر و دانا و ته‌وراتزانتان بۆ ده‌نێرم. لێیان ده‌كوژن و له‌خاچیان ده‌ده‌ن، له كه‌نیشته‌كانتان به‌ر قامچییان ده‌ده‌ن و له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه قاویان ده‌ده‌ن.
تاكو هه‌مووان یه‌ک بن، وه‌ک تۆ باوكه له مندای و منیش له تۆدام، ئه‌وانیش یه‌ک بن له ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕ بهێنێت كه تۆ منت ناردووه.
من له‌واندام و تۆ له مندای، تاكو به ته‌واوی یه‌ک بن، تاكو جیهانیش بزانێت تۆ منت ناردووه و ئه‌وانت خۆش‌ویست، وه‌ک منت خۆش‌ویست.
باوكی چاک، جیهان تۆ ناناسێت، به‌ڵام من تۆ ده‌ناسم، ئه‌مانیش ده‌زانن تۆ منت ناردووه.
ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه: كه تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته.
چونكه ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به ڕه‌وا زانییان له تۆوه ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه تۆ منت ناردووه.
ئینجا دیسان ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ! وه‌ک باوک ناردوومی، منیش ده‌تاننێرم”.
چونكه خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه جیهان ڕزگار بكات.
من ئێوه‌م بۆ دروێنه‌یه‌ک ناردووه كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون. كه‌سانی دیكه ماندوو بوون و ئێوه هاتنه سه‌ر ماندووبوونیان”.
كه‌واته ئێمه وه‌كو باڵوێزی مه‌سیحین تێده‌كۆشین، خودا‌ش به‌هۆی ئێمه‌وه بانگهێشت ده‌كات، له‌جیاتی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌ین: له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بنه‌وه.
منیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی.