Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 17:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 ئێستاش دێمه‌ لای تۆ، له‌ جیهاندا باسی ئه‌مه‌ ده‌كه‌م، تاكو شادیی من تیایاندا ته‌واو بێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 «ئێستاش دێمە لای تۆ، بەڵام لە جیهاندا باسی ئەمانە دەکەم، تاکو بە تەواوی شادی منیان لە دڵدا بێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 17:13
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌وانه‌ی به‌ فرمێسک ده‌چێنن، به‌ شادمانیه‌وه‌ دروێنه‌ ده‌كه‌ن.


ئه‌وسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، به‌ عووده‌وه سوپاست ده‌كه‌م خودایه‌، خوداوه‌ندی من.


ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به‌ ده‌ستی داوه‌ و له‌ خوداوه‌ هاتووه‌ و بۆ خوداش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


ئه‌م شتانه‌م پێ وتن تاكو شادیی منتان تێدابێت و شادیتان به‌ بته‌واوی بێت.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


ئیتر له‌ جیهاندا نیم، به‌ڵام ئه‌مان له‌ جیهاندان، منیش دێمه‌وه‌ لای تۆ. ئه‌ی باوكی پارسا، به‌ ناوی خۆت بیانپارێزه‌ كه‌ به‌منت داوه‌، تاكو وه‌ک ئێمه‌ ببنه‌ یه‌ک.


بووک بۆ زاوایه‌، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته‌ ئه‌م خۆشییه‌م هاته‌ دی.


ئیشۆع پێیان فه‌رموو: “ماوه‌یه‌كی كه‌مم له‌گه‌ڵتان‌ ماوه، ئینجا ده‌چمه‌ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی.


قوتابییه‌كانیش پڕده‌بوون له‌ خۆشی و له‌ ڕووحی پارسا.


چونكه‌ پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه‌ له‌ ڕووحی پارسادا.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


ئه‌مانه‌ ده‌نووسین تاكو شادیتان ته‌واو بێت.


زۆر شتم هه‌یه‌ بۆتانی بنووسم، نامه‌وێت به‌ كاغه‌ز و مه‌ره‌كه‌ب بێت، بـه‌ڵـكـو ئـومـێـده‌وارم لـه‌گـه‌ڵـتان بم و ڕووبه‌ڕوو بدوێین، تـاكـو خـۆشـیـیـه‌كـه‌مـان تـه‌واو بـێـت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ