Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 16:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 ئێستاش ده‌ڕۆمه‌ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی و كه‌ستان ناپرسێت: بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 «ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 16:5
15 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به‌ ده‌ستی داوه‌ و له‌ خوداوه‌ هاتووه‌ و بۆ خوداش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


شیمعون په‌تڕۆسیش پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕۆم، ئێستا ناتوانیت دوام بكه‌ویت، به‌ڵام دواتر دوام ده‌كه‌ویت”.


بیستتان پێم وتن: ده‌ڕۆم و پاشان دێمه‌وه‌ لاتان. ئه‌گه‌ر منتان خۆشبووێ، دڵشاد ده‌بن كه‌ ده‌ڕۆمه‌ لای باوک، چونكه‌ باوک له‌ من مه‌زنتره‌.


له‌سه‌ر بێتاوانی، چونكه‌ ده‌ڕۆمه‌ لای باوک و ئیتر نامبینن.


پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه‌ بۆ لای باوک ده‌رۆم”.


هه‌ندێک له‌ قوتابییه‌كانی به‌ یه‌كتریان وت: “ئه‌مه‌ چییه‌ كه‌ پێمان ده‌فه‌رمووێ: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه‌ بۆ لای باوک ده‌ڕۆم؟”


له‌ باوكه‌وه‌ ده‌رچووم و بۆ جیهان هاتووم، جیهانیش به‌جێ ده‌هێڵم و بۆ لای باوک ده‌ڕۆم”.


ئێستاش دێمه‌ لای تۆ، له‌ جیهاندا باسی ئه‌مه‌ ده‌كه‌م، تاكو شادیی من تیایاندا ته‌واو بێت.


من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردیت، ئه‌و كاره‌ی پێت دابووم بیكه‌م ته‌واوم كرد.


ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رزبێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی یه‌كه‌مجار لێیبوو!


ئیشۆع پێیان فه‌رموو: “ماوه‌یه‌كی كه‌مم له‌گه‌ڵتان‌ ماوه، ئینجا ده‌چمه‌ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی.


ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه‌ و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه‌ به‌ وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له‌ لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له‌ به‌رزاییدا،


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ