11 له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه حوكم دراوه.
11 لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە.
ئێستا حوكمدانی ئه‌م جیهانه‌یه. ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی گوناه بكات له ئیبلیسه، چونكه ئیبلیس له سه‌ره‌تاوه گوناهی كرده‌وه. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه.
بۆیه كه ڕۆڵه‌كان له گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به مه‌رگ ئه‌وه له‌ناوببات كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه، واتا ئیبلیس،
سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به ئاشكرا كردنییه په‌ند، له‌خاچدا به‌سه‌ریاندا زاڵبوو.
كه خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه، كه وێنه‌ی خودایه.
درێژه به قسه ناده‌م، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه.
ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه ڕمیان لێیداوه، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.
به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به هه‌مان وشه بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون.
وه‌ک بۆ مرۆڤ دانراوه جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینه‌وه‌یه،
فێركردنی عه‌مادكردن و ده‌ست له‌سه‌ر دانان، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان و سزادانی جاویدانی.
پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات.
كه‌واته پێش كات حوكم له شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه ستایش ده‌كرێت.
ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه خودا ئه‌می به دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه.
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “شه‌یتانم بینی وه‌ک بروسكه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وت.
به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر وشه‌یه‌كی ناڕه‌وا كه خه‌ڵک پێی ده‌دوێ، له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا هه‌ژماردی خۆی هه‌یه.
{ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌كه‌م كه هه‌ڵمبژاردووه، خۆشه‌ویستم كه پێی دڵشادم، ڕووحی خۆمی ده‌خه‌مه سه‌ر، جا هه‌واڵی ڕه‌وا به نه‌ته‌وه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ.
خوداوه‌ندی ئاشتی خێرا شه‌یتان له ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه. به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.
له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات.
بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به باوه‌ڕیان به من لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارسا‌كان به‌شیان ده‌بێت.
ده‌رباه‌ری خوداناسی و خۆڕاگرتن و حوكمدانی داهاتوو ده‌دووا، پیلیكس ترسا و وتی: “ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌م”.
هێشتا شتی زۆرم هه‌یه پێتانی بڵێم، به‌ڵام ئێستا ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن.