Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 15:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 هەر لقێک لە مندا بەر نەگرێت لێی دەکاتەوە. هەر لقێکیش بەر بگرێت پاکی دەکاتەوە تاکو بەرهەمی زیاتر بدات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 15:2
42 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ پیریش هه‌ر به‌ریان هه‌یه‌. هه‌میشه‌ ته‌ڕ و سه‌وزن.


وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت و بۆی زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه‌.


په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ فه‌رموون: “پاشایه‌تیی ئاسمانان له‌ هه‌وێنێک ده‌چێت، ژنێک بردی و خستییه‌ نێو سێ پێوانه‌ ئارده‌وه‌، تاكو هه‌مووی هه‌ڵهات”.


وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “هه‌ر ڕووه‌كێک باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌ندرێت.


دارهه‌نجیرێكی له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ بینی و هاته‌ لای، له‌ گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه‌ نه‌بینی، ئینجا پێی فه‌رموو: “ئیتر تاهه‌تایه‌ به‌ر نه‌گریت!”. یه‌كسه‌ر دارهه‌نجیره‌كه‌ وشک بوو.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یبێت، پێی ده‌درێت و زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یبێت، ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه‌.


ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئاگر.


ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له‌ عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كایه‌كه‌ به‌ ئاگرێكی نه‌كوژاوه‌ ده‌سووتێنێ”.


هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئاگر.


ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی چاک تۆوكران، ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌ ده‌بیستن و وه‌ریده‌گرن و به‌رهه‌م ده‌ده‌ن، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”.


ئه‌وانه‌ش كه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر به‌رده‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌ و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ون.


منم مێوی ڕاسته‌قینه‌، باوكیشم ڕه‌زه‌وانه‌كه‌یه‌.


ئێوه‌ منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ.


ئێوه‌ ئێستا به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆم كردن پاكن.


ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌ مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه‌، فڕێده‌درێته‌ نێو ئاگر و ده‌سووتێت.


به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه‌ قوتابیی من.


كاتێ له‌ جیهاندا له‌گه‌ڵیان بووم به‌ ناوی تۆ ده‌مپاراستن، كه‌سیان له‌ناونه‌چوو ڕۆڵی له‌ناوچوو نه‌بێت، تاكو سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک لق بڕانه‌وه‌، تۆش له‌ داره‌كه‌ موتوربه‌ كرایت كه‌ زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه‌ له‌ ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه‌ به‌شدار بوویت،


ئه‌مه‌یه‌ نیانی و توندی خودا: توندی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كه‌وتن، به‌ڵام نیانی بۆ تۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نیانییه‌كه‌ی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش ده‌بڕدرێیته‌وه‌.


ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگكراون.


ئه‌گه‌ر به‌ زمانه‌كانی خه‌ڵك و فریشته‌ بدوێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا بوومه‌ته‌ مسێكی به‌ زرینگه‌ و زنجارێكی به‌ زیڕه‌زیڕ.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


ئاگادار بن، كه‌س خۆی له‌ به‌خششی خودا بێبه‌ش نه‌كات، نه‌وه‌ک ڕه‌گی تاڵی گه‌شه‌ بكات و په‌شێوی دروست بكات، به‌هۆی ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س گڵاو بێت.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه‌ دڵگه‌رم به‌ و تۆبه‌ بكه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ