Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 15:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 ئێوه‌ منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت، تاکو هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن بتانداتێ.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 15:16
57 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ ستایشی كرده‌وه‌كانت ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانێتیت ڕاده‌گه‌یه‌نن.


خودایه‌ له‌ پیری و ڕیش سپێتیم، وازم لێ‌ مه‌هێنه‌، تا توانات ڕابگه‌ێنم بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، هێزت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێن.


جا هه‌رچی له‌ نوێژدا به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ داوای بكه‌ن، وه‌ریده‌گرن”.


داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه‌. له‌ده‌رگابده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه‌.


كه‌ ڕۆژ‌بووه‌وه‌، قوتابییه‌كانی بانگكرد، دوازده‌ی لێ هه‌ڵبژاردن و ناوی نان “په‌یامبه‌ران”:


باسی هه‌مووتان ناكه‌م. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمبژاردوون ده‌یانناسم، به‌ڵام تاكو نووسراوه‌كه‌ بێته‌ دی: {ئه‌وه‌ی نانم له‌گه‌ڵ ده‌خوات، لێم هه‌ڵگه‌ڕا}.


ئه‌گه‌ر هی جیهان بوونایه‌، جیهان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن. به‌ڵام چونكه‌ هی جیهان نین و من له‌ جیهان هه‌ڵمبژاردوون، بۆیه‌ جیهان ڕقی لێتانه‌.


منم مێوه‌كه‌ و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له‌ مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه‌ به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “ئایا من ئێوه‌ی دوازده‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه‌؟ به‌ڵام یه‌كێک له‌ ئێوه‌ شه‌یتانه‌!”


نوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه‌ له‌م دووانه‌ كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه‌،


به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.


نه‌ک بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی كه‌ خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن، بۆ ئێمه‌ كه‌ پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵیدا خواردمان و خواردمانه‌وه‌.


ئینجا وتی: خودای باوكانمان هه‌ڵیبژاردووی تاكو خواستی بزانیت، هه‌روه‌ها بێتاوانه‌كه‌ ببینیت و گوێت له‌ وشه‌ی زاری ئه‌و بێت.


جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل.


برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه‌ بێت كه‌ زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه‌ لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.


به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،


چونكه‌ هه‌رچی له‌پێشا نووسراوه‌، بۆ فێربوونمان نووسراوه‌، تاكو به‌ دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌واییكردنی نووسراوه‌كان هیوامان هه‌بێت.


ئایا گۆزه‌وان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه؟‌ له‌ هه‌مان قوڕ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟


جا ئه‌م شتانه‌یان وه‌ك په‌ند به‌سه‌رهات، بۆ ئاگاداری ئێمه‌ش نووسراوه‌، كه‌ پایانی ڕۆژگار بۆمان هاتووه‌.


به‌ڵام كاتێ خودا كه‌ له‌ سكی دایكمه‌وه‌ ته‌رخانی كردم و به‌ به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


كه‌ گه‌یشته‌ لاتان. وه‌ک هه‌موو جیهان، كه‌ به‌رهه‌مداره‌ و زیاد ده‌كات له‌نێواتاندا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌خششی ڕه‌وای خوداتان بیست و ناسیتان.


بۆ ئه‌مه‌ من به‌ موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان.


ئه‌وه‌ی من بۆی ده‌ستنیشان كرام به‌ بانگه‌وازده‌ر و په‌یامبه‌ر و فێرگه‌ری نه‌ته‌وه‌كان.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


له‌به‌ر ئه‌مه‌ تۆم له‌ قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ڕێكیان بخه‌یت و له‌ هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت،


به‌ باوه‌ڕ هاویل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قائین پێشكه‌شی خودا كرد. به‌ باوه‌ڕ گه‌واهیی بۆ درا كه‌ خوداناسه‌ كاتێ خودا گه‌واهیی بۆ خۆی و قوربانییه‌كه‌ی دا. هه‌رچه‌نده‌ مرد، هه‌روا به‌ باوه‌ڕ ده‌دوێت!


ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.


به‌ڵكو په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند له‌ دڵتاندا پارسا بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له‌ ئێوه‌دایه‌ بپرسێ به‌ دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه‌.


كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن.


خۆشویستن له‌مه‌دایه‌: نه‌ک ئێمه‌ خودامان خۆشویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشیویستین و ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ پۆشینی گوناهه‌كانمان نارد.


خۆشمانده‌وێت، چونكه‌ یه‌كه‌مجار ئه‌و خۆشیویستووین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ