Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 14:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه‌ له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه‌ باوكی بینیوه‌. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده‌؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 14:9
16 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستم، ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن: “وه‌ک چۆله‌كه‌ بفڕن بۆ چیاكانتان؟


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه‌ لام!”.


ئه‌ی ڕووپاماكان! ده‌زانن ڕووی زه‌وی و ئاسمان بناسنه‌وه‌، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بناسنه‌وه‌؟


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌مبینێت، ئه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ ناردوومی.


له‌و ڕۆژه‌دا ده‌زانن من له‌ باوكمدام، ئێوه‌ش له‌ مندان، منیش له‌ ئێوه‌دام.


ئه‌گه‌ر منتان بناسیایه‌، باوكیشمتان ده‌ناسی. له‌ ئێستاوه‌ ده‌یناسن و بینیووتانه‌”.


پێیان وت: “باوكت له‌كوێیه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “نه‌ من ده‌ناسن و نه‌ باوكیشم. ئه‌گه‌ر منتان بناسیبایه‌ باوكی منیشتان ده‌ناسی”.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر بانگه‌واز ده‌كرێت كه‌ مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، ئیتر چۆن هه‌ندێكتان ده‌ڵێن كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان نییه‌؟


ئه‌وه‌ی له‌ شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه‌ خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات،


كه‌ وێنه‌ی خودای نه‌بینراوه‌، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو ئافریده‌یه‌كه‌.


ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه‌ و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه‌ به‌ وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له‌ لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له‌ به‌رزاییدا،


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ