Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 14:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ماڵی باوكم ژووری زۆری لێیه‌، ئه‌گینا پێم ده‌ووتن. من ده‌ڕۆم تاكو شوێنتان بۆ ئاماده‌ بكه‌م.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ماڵی باوکم ژووری زۆری لێیە، ئەگەر ئاوا نەبووایە پێم دەگوتن. من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 14:2
25 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

كۆیله‌كه‌ وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی فه‌رمانت دا كرا، هێشتا شوێن ماوه‌.


ڕۆڵه‌كانم، ماوه‌یه‌كی كورته‌ له‌گه‌ڵتانم. جا به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن، وه‌ک به‌ جووه‌كانم وت، ئێستا به‌ ئێوه‌شی ده‌ڵێم: ناتوانن بێنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم.


شیمعون په‌تڕۆسیش پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕۆم، ئێستا ناتوانیت دوام بكه‌ویت، به‌ڵام دواتر دوام ده‌كه‌ویت”.


بیستتان پێم وتن: ده‌ڕۆم و پاشان دێمه‌وه‌ لاتان. ئه‌گه‌ر منتان خۆشبووێ، دڵشاد ده‌بن كه‌ ده‌ڕۆمه‌ لای باوک، چونكه‌ باوک له‌ من مه‌زنتره‌.


به‌ڵام ئه‌مانه‌م پێ وتن، تاكو ئه‌گه‌ر كاتیان هات بیرتان بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ من پێم وتوون. له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌مانه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه‌ له‌گه‌ڵتان بووم.


باوكه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ منت داون له‌كوێ بم له‌گه‌ڵم بن، تاكو شكۆمه‌ندییه‌كه‌م ببینن كه‌ به‌ منت داوه‌، چونكه‌ پێش دامه‌زراندنی جیهان منت خۆشویست.


چونكه‌ پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”.


چونكه‌ ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه‌ زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له‌ ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه‌‌.


چونكه‌ خودا ئێمه‌ی بۆ تووڕه‌یی ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕزگاری به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان،


به‌ هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه‌ درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه‌،


چونكه‌ چاوه‌ڕێی شاره‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ بناغه‌كانی هه‌یه‌، كه‌ دروستگه‌ر و په‌یداگه‌ری خودایه‌.


چونكه‌ لێره‌دا شارێكمان نییه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام داوای شاره‌ داهاتووه‌كه‌ ده‌كه‌ین.


له‌وێدا ئیشۆع پێشتر و له‌پێناوی ئێمه‌ چووه‌ نێویه‌وه‌، تاهه‌تایه‌ بووه‌ كاهینی باڵا، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق.


به‌مه‌ش ڕووحی پارسا ئاماژه‌ ده‌كات، كه‌ ڕێگای هه‌ره‌پارساگا جارێ ئاشكرا نه‌بووه‌، كه‌ هێشتا نشینگه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه‌.


هه‌روه‌ها له‌ ئیشۆعی مه‌سیحیش كه‌ گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته‌، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه‌، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه‌: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به‌ خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانمان و


من یوخه‌ننه‌ن، شاره‌ پارسا‌كه‌ش، یروشلایمی نوێم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه‌ بۆ زاواكه‌ی ئاماده‌كراو.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌ک له‌ نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه‌ له‌ ئاسمان دێته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ