1 دڵتان نه‌شڵه‌ژێت. ئێوه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، باوه‌ڕتان به منیش هه‌بێت.
1 «نیگەران مەبن. پشت بە خودا ببەستن، پشت بە منیش ببەستن.
ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه.
ده‌ڵێم: “ئه‌مه ده‌ردی منه: ده‌سته ڕاستی هه‌ره‌به‌رز گۆڕاوه”.
ئیشۆعیش كه بینی ده‌گریێت و ئه‌و جووانه‌ش كه له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گریێن، كاری له ڕووحی كرد و په‌شۆكا،
ئێستا دڵم شڵه‌ژاوه، چی بڵێم؟ باوكه له‌م كاته ڕزگارم بكه؟ به‌ڵام من بۆ ئه‌م كاته هاتووم.
ئیشۆعیش هاواری كرد و فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، باوه‌ڕ به من ناهێنێ، به‌ڵكو به‌وه‌ی ناردوومی،
له ئێستاوه پێتان ده‌ڵێم پێش ڕوودانی، تاكو كاتێ ڕوویدا، باوه‌ڕ بهێنن كه من ئه‌وم.
تا ئێستا به ناوی منه‌وه هیچتان داوا نه‌كردووه. داوا بكه‌ن وه‌رده‌گرن، تاكو خۆشییه‌كه‌تان ته‌واو بێت.
ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه نه باوكیان ناسیوه و نه من.
به‌ڵام ئه‌مه‌م پێ وتن، دڵتان پڕ له خه‌م بوو.
تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه ناردوویه‌تی.
چونكه خواستی باوكم ئه‌مه‌یه: هه‌ر كه‌سێک ڕۆڵه ببینێت و باوه‌ڕی پێ بهێنێت ژیانی جاویدانیی ده‌بێت، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”.
به پێچه‌وانه‌وه، باشتره بیبه‌خشن و دڵنه‌وایی بكه‌ن، نه‌وه‌ک له خه‌فه‌تی زۆره‌وه قووت بدرێت.
بۆیه كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارسا‌كان،
تاكو خێرا هزرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن، نه به ڕووحێک، نه به وشه‌یه‌ک، نه به په‌یامێک وه‌ک له ئێمه‌وه بێت، بڵێت ڕۆژی مه‌سیح هاتووه.
به‌هۆیه‌وه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به خودا بێت.