Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 13:34 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

34 ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبووێ. وه‌ک خۆشمویستن، ئێوه‌ش یه‌كتریتان خۆشبووێ.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

34 «من ڕاسپاردەیەکی نوێتان دەدەمێ: یەکتریتان خۆشبوێ. وەک خۆشمویستن، ئێوەش بەو جۆرە یەکتریتان خۆشبوێ.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 13:34
38 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

من هاوڕێی هه‌موو ئه‌وانه‌م كه‌ له‌ تۆ ده‌ترسن. له‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزن.


هه‌موو خۆشییه‌كم به‌ پارساكراوانی سه‌ر زه‌وی و به‌ شكۆداره‌‌كانه‌.


به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، نه‌فره‌تكارانتان داڕشت بكه‌ن، چاكه‌ بكه‌ن بۆ ناحه‌زانتان، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان بۆ ده‌كه‌ن و قاوتان ده‌ده‌ن‌،


به‌مانه‌ ڕاتانده‌سپێرم تاكو یه‌كتریتان خۆشبووێ.


تاكو هه‌مووان یه‌ک بن، وه‌ک تۆ باوكه‌ له‌ مندای و منیش له‌ تۆدام، ئه‌وانیش یه‌ک بن له‌ ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕ بهێنێت كه‌ تۆ منت ناردووه‌.


به‌ خۆشویستنی برایانه‌ به‌ دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له‌ خۆتان زیاتر ڕێز له‌ یه‌كتری بگرن.


خۆشویستن خراپه‌ له‌گه‌ڵ نزیک ناكات، چونكه‌ خۆشویستن هێنانه‌دیی ته‌وراته‌.


به‌ هیچ شتێک قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبووێ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته‌ دی.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.


باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه‌ دی.


له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.


كه‌ باوه‌ڕی ئێوه‌مان بیست به‌ ئیشۆعی مه‌سیح و ئه‌و خۆشویستنه‌ كه‌ بۆ هه‌موو پارساكان هه‌تانه‌،


په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌،


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


با خۆشویستنی برایانه‌ جێگیر بێت.


ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته‌ دی كه‌ به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


بۆ خواترسی سۆزی برایانه‌، بۆ سۆزی برایانه‌ خۆشویستن.


چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بیستتان: كه‌وا یه‌كترمان خۆشبووێ.


ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین.


له‌ ئه‌وه‌وه‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان دراوه‌تێ: ئه‌وه‌ی خودای خۆشبووێ، با براكه‌شی خۆشبووێ.


ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانبووه‌: با یه‌كتریمان خۆشبووێ.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ