Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 10:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 ئیشۆع ئه‌م په‌نده‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن باسی چییان بۆ ده‌كات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 عیسا ئەم نموونەیەی بۆ گێڕانەوە، بەڵام ئەوان تێنەگەیشتن باسی چییان بۆ دەکات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 10:6
20 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

كاتێ باوكانمان له‌ میسڕ بوون. له‌ په‌رجوه‌كانی تۆ تێنه‌گه‌یشتن. یادی زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ی تۆیان نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو یاخیبوون له‌لای ده‌ریا. له‌لای ده‌ریای سووف.


نازانن و تێناگه‌ن. له‌ تاریكیدا ده‌ڕۆن. هه‌موو بنچینه‌كانی زه‌وی ده‌شڵه‌ژێن.


ئیشۆع هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌ په‌ند بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ فه‌رموو، به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن،


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئایا هه‌موو ئه‌مانه‌ تێگه‌یشتن؟” وتیان: “به‌ڵێ گه‌وره‌م”.


به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، به‌ڵام كاتێ به‌ ته‌نها ده‌بوو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی هه‌موو شتێكی بۆ ڕاڤه‌ ده‌كردن.


به‌ په‌ند قسه‌م بۆ كردن، به‌ڵام كاتێ دێت ئیتر به‌ په‌ند بۆتان نادوێم، به‌ڵكو به‌ ئاشكرا باسی باوكتان بۆ ده‌كه‌م.


قوتابییه‌كانی وتیان: “ئه‌وه‌تا ئێستا به‌ ئاشكرا قسه‌ ده‌فه‌رموویت و به‌ هیچ په‌ندێک قسه‌ نافه‌رموویت.


جوو له‌نێو خۆیان ده‌مه‌قاڵه‌یان بوو و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌ چۆن ده‌توانێ جه‌سته‌ی خۆیمان بداتێ بیخۆین؟”


زۆر له‌ قوتابییه‌كانی كه‌ گوێیان لێبوو، وتیان: “ئه‌م قسه‌یه‌ گرانه‌! كێ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت؟”


ئه‌م قسه‌یه‌ چییه‌ ده‌یكات: داوام ده‌كه‌ن و نامدۆزنه‌وه‌ و ناتوانن بێنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێیه‌؟”.


ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن كه‌ باسی باوكیان بۆ ده‌كات.


بۆچی له‌ قسه‌كانم تێناگه‌ن؟ چونكه‌ ناتوانن گوێ له‌ قسه‌كه‌م بگرن.


به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه‌ وه‌ری ناگرێت، چونكه‌ لای ئه‌و گێلایه‌تییه‌، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه‌ به‌ ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه‌.


ئه‌و په‌نده‌ ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: “سه‌گێک گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی و به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه‌ نێو چڵپاو”.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ