30 من و باوک یه‌كین”.
30 من و باوک یەکین.»
له باوكمه‌وه هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه و ئه‌وه نه‌بێ كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.
جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه قــوتــابــی، بـه نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،
باوكم كه به منی داون له هه‌مووان مه‌زنتره، كه‌سیش ناتوانێت له ده‌ستی باوكم بیانڕفێنێت.
چۆن ئه‌وه‌ی كه باوک پارسا‌ی كردووه و بۆ جیهانی ناردووه ده‌ڵێن: كفر ده‌كات، چونكه وتم: ڕۆڵه‌ی خودام؟
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین.
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه باوكی بینیوه. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده؟
هه‌رچی باوک هه‌یه‌تی هی منه. بۆیه وتم: ڕووحه‌كه له هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رچییه‌ک هی منه، هی تۆیه، هه‌رچییه‌كیش هی تۆیه، هی منه، منیش له ئه‌واندا شكۆدار بووم.
جا ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “تا ئێستا باوكم كارده‌كات، منیش كار ده‌كه‌م”.
تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه ناردوویه‌تی.
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ببێت، من هه‌م”.
به دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه: خودا له له‌شدا ده‌ركه‌وت، له ڕووح‌دا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه.
له چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،
ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه.
ئه‌وانه‌ی له ئاسماندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن سێیانن: باوک و وشه‌كه و ڕۆحی پارسا. ئه‌و سێیانه‌ش یه‌كێكن.